دەزگای زاری كرمانجی
  • دەستپێک
  • کوردستانى
    لەم شوێنەی ئیدارەی سۆران دوو كەس بریندار بوون

    هەڵمەتی لابردنی زێدەرۆیی ئاو لەم گەڕەکانەی سۆران ئەنجامدرا

    سەرۆكی حکومەت پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی دەكات

    ژمارەی كوژراوانی هاووڵاتیی کورد گەیشتە 21 كەس

  • عێراقی
    پەرلەمانی عێراق دەنگ بە لیژنە هەمیشەییەكان دەدات

    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان: لە كەركووك بە هۆی بۆردوومانێكەوە، كوژراو و بریندار لە ڕیزەكانی حەشدی شەعبی هەیە

    مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق : لە ماوەی 24 كاتژمێر 24 ئۆپەراسیۆنی سەربازیمان ئەنجامداوە

    مقاوەمەی ئیسلامی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەخاتە ئەستۆی خۆی

  • جیهانى
    شەڕ كۆتایی پێ دێت

    ترەمپ: هیچ شوێنێک لە ئێران نەماوە بیکەینە ئامانج

    راگەیاندراوێك لەوەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە

    هێزەکانی ئەمریکا ئەمشەو بەنیازی چین

    سێنتکۆم: لەو بەندەرانە دوور بکەونەوە کە هێزە دەریاییەکانی ئێرانی تێدا جێگیر کراون

    نیویۆرك تایمز: ڕێبەری نوێی ئێران بریندارە

  • وتار
    جلوبەرگێ كوردی؛ ژ كەڤناریا زاگرۆسی بۆ هێمایێ بەرخوەدان و مانەڤەیێ

    ئافرەتان لە نێوان دەرفەت و هەلی یەکسانیدا

    هەرێمی کوردستان لە نێوان شەڕو ئاشتیدا

    هەرێمی کوردستان لە نێوان شەڕو ئاشتیدا

    له نێوان «سیمای ساختە» و «سەنگەری شكۆ»دا؛ كێ جەژنی ڕاستەقینە دەگێڕێت؟

    هاندەرێکی ریاڵ مەدرید بووە هۆی سزادانی یانەکەی

    ڕاپه‌رینی گه‌لی كورد، ڕاماڵینی سته‌مكاری وتاریكی بوو به‌ره‌و ئازادی و ڕووناكی

  • ڕاپۆرت
    ئافرەتانی ئیدارەی سۆران، داوای پۆستی بەڕێوەبەری گشتی دەکەن

    داڕشتنی چوارچێوە و ئاراستەی نوێی سیاسەتی عەرەبی لە چارێكی ئەم سەدەیە

    كێشەی زەوی و زار لە سەردەمی عوسمانیدا لە ۱۲۲۹-١٩٢٢

    39 ساڵ بەسەر كۆچی دوایی ئیدریس بارزانی تێدەپەڕێت

    ئامێری مەمۆگرافی بۆ سەنتەری دەستنیشانكردن و چارەسەری نەخۆشییەكانی مەمك لە هەولێر دابین دەكرێت

    ژنان ئەو دڕندەیییانەی لە زیندانەكانی ئەسەد تووشییان بووە دەگێڕنەوە

  • دیمانە
    بەرهەمەکانی زۆم خواستێکی زۆریان لەسەرەسەدان دەرفەتی کاری رەخساندوە

    مەسرور بارزانی: كوردستان لەسەر ڕێگەیەكی ڕاستە و بەرەو پێشەوە دەچێت و هیچ كەسێك ناتوانێت ڕامان بگرێت

    بەرپرسی لقی 10ـی پارتی لە سۆران: پارتی حزبێکە بەرپرسیارەتی ھەڵدەگرێت

    محەممەد شوکری: لە کابینەی نۆیەمدا زیاتر لە 700 پڕۆژەی نوێی وەبەرهێنان مۆڵەتیان وەرگرتووە

  • ئابوورى
    نرخی بەرمیلی نەوت دەگاتە 200 دۆلار

    نرخی بەرمیلی نەوت دەگاتە 200 دۆلار

    دەروازەکانی حاجی ئۆمەران-پەروێزخان دەکرێنەوە

    ئەمڕۆ مووچەی ئەو شوێنانە دابەش دەكرێت

    ئەمڕۆ مووچەی ئەو شوێنانە دابەش دەكرێت

    بەهۆی شەڕەوە نرخی زێڕ ناجێگیرە

    بەهۆی شەڕەوە نرخی زێڕ ناجێگیرە

  • وەرزشی
    چیرۆکی رۆناڵدۆ و داربەڕوو

    چیرۆکی رۆناڵدۆ و داربەڕوو

    4 بەڵگەی ئیفلاسی تاكتیكی ئاربێلوا لەگەڵ ریال مەدرید

    هەڵبژاردەی ئێران بەشداری مۆندیال ناکات

    هەڵبژاردەی ئێران بەشداری مۆندیال ناکات

    ” یانەکانی سنووری ئیدارەی سۆران دەكەنە بە قوربانی “

  • تەندروستى
    وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران: بەهۆی بۆردوومانەكانەوە 12 هه‌زار هاووڵاتیمان كوژراون

    ” نابێ نەخۆشخانەكان بكرێنە ئامانج “

    ” نابێ نەخۆشخانەكان بكرێنە ئامانج “

    سەرۆکی حکومەت؛ هەموو هەوڵێك دەدەین خەڵكی كوردستان پارێزراو بێت 

    باشترین میوە بۆ تەندروستی مرۆڤ چیە

    باشترین میوە بۆ تەندروستی مرۆڤ چیە

  • كۆمه‌ڵايه‌تى
    سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا دەکات

    هاتووچۆ لەدەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران سنووردارە

    هاوسەرگیری لە هەرێمی كوردستان زیادی كردووە

    لە ماوەی ساڵێكدا 530 ئافرەت كوژراون

    لە ماوەی ساڵێكدا 530 ئافرەت كوژراون

  • هەمەڕەنگ
    فیلمێکی کوردی براوەی خەڵاتی فیستیڤاڵی بەرلینی بوو

    ئایا دەکرێت و تەندروستە لە کاتی سوڕی مانگانەدا خانمان کەڵەشاخ بکەن

    هۆکاری لولی قژ چییە؟

    هۆکاری لولی قژ چییە؟

    پەلپێنە، سەرچاوەیەکی باشی کانزاکان

    پەلپێنە، سەرچاوەیەکی باشی کانزاکان

  • هەفتەنامە
    لە هەولێری پایتەخت پەردە لەسەر نهێنیەکی گەورەی مێژوویی لادەدرێت

    بازدانی ژەمی پارشێو کۆئەندامی بەرگری لاواز دەکات

    گرينگی سیستەمی پاڵاوتنی ئاو

    گرينگی سیستەمی پاڵاوتنی ئاو

    بەفر و باران بارین بەردەوام دەبێت

    بەفر و باران بارین بەردەوام دەبێت

No Result
View All Result

Home نوێترین هەواڵ

مامۆستا مەلا خالید مەلەكی؛ مەلایەكی ئیسلامپەروەرو كوردپەروەرو نیشتماندۆست

12 مانگ له‌مه‌وپێش
مامۆستا مەلا خالید مەلەكی؛ مەلایەكی ئیسلامپەروەرو كوردپەروەرو نیشتماندۆست
30
VIEWS
Share on Twitter

ن/ مەلا عەبدوڵلا شێركاوەیی

زۆرن ئەو مامۆستا ئایینیە هەڵكەوتووانەی لە مەدرەسەی زانست و عیرفان و ئیسلامپەروەری و رۆحی كوردایەتی و هەستی نیشتماندۆستی بوونە چرایەكی گەش لە ناو كوردو رێی هەزاران كەسیان بەرەو دینداری و نەتەوەپەروەری رۆشن كردەوە، بوونە قەڵایەك بۆ كاروانی پارێزگاریكەرانی كیان و ئەزمون و دەسكەوتەكانی گەلەكەمان و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی كۆمەڵێك حەزو ویستی خۆیان كردە قوربانی، بوونە هەوێنی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و هەڵگری پەیامی میانڕەوی و هەستی مرۆڤدۆستی و پێكەوەژیان و بەرگری لە خاك و وڵات.
مامۆستا مەلا خالد مەلەكی یەكێك لەو مەلاو زانا هەڵكەوتووانەی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، كە هەموو تەمەنی خۆی لەپێناو خزمەتی ئیسلام و دۆزی رەوای گەلی كورد تەرخان كرد، یەكێك بوو لەوانەی لەكوێ پێویست بووبێ بۆ خزمەتكردن بێ دوودڵی ملی رێگەی گرتووەو گوێی بە قسەی ناحەزان و مەترسی ئەو دیوی رێگاكان نەداوە، یەكێك بووە لە دڵسۆزانی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان و خزمەتێكی گەورەو مێژووێكی پڕ لە شانازی هەیە، هەر لەسەرەتای دامەزراندنی ئەم رێكخراوە تا كاتی وەفاتی دانەبڕاو هەمیشە بە هەست و هەڵوێستی دڵسۆزانە هەنگاوی دەنا، هەر ئەمەش وای كرد مامۆستا چەندین پلەو قۆناغ ببڕێت و ببێتە ئەندامی سەركردایەتی ئەم رێكخراوەو ماوەی 15 ساڵیش وەك بەرپرسی لقی سۆرانی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان خزمەت بكات، لەم ماوەیە ببووە جێی رێزو متمانەی زانایانی دەڤەرەكەو هەمیشە وەك مامۆستا و مام و كەسێكی شایستەو خاوەن هەستێكی بەرزی ئایینی و نیشتمانی سەیر دەكرا.
مامۆستا كەسێكی خاكی و سادەو قسەخۆش و میواندۆست و وەفادارو دڵسۆز بوو، مرۆڤێكی سەر راست و جوامێرو بە جورئەت بوو، كەسایەتیەكی سەنگین و بێ پێچ و پەنا بوو، ئەوەی لە دڵی با بێ حەپەسان دەیگوت و بە سادەیی هەڵوێستی خۆی دەگەیاند، مرۆڤێكی بە ئینساف و بێ موجامەلە بوو، هەمیشە وەك خۆی مامەڵەو هەڵسوكەوتی لەگەڵ كەیس و كەسەكان دەكرد، بۆ زانایانی ئایینی دلسۆز بوو ئەگەر سەرنج و تێبینی لەسەر یەكێك هەبووایە بانگی دەكردو وەك مام و برازا مامەڵەی لەگەڵ دەنواندو ئەوەی ناو دڵی خۆی راشكاوانە عەرز دەكرد، لەرووی پەیوەندی كۆمەڵایەتی و خەمخۆری بۆ شارو ئاوایی بەردەوام لە پێشەوە بوو، لە كاتی پێشهات و پرسە ئایینی و نەتەوەییەكان خاوەن هەڵوێست خۆی بوو، لەبارەی مافی كوردو كوردستان تا ئاستی ئامادەیی گیانفیدایی ئازاو چاونەترس بوو، تەنانەت لە تەمەنی خۆیدا قۆناغی هەستیارو مەترسیداری بڕیوە لە پێناو كوردایەتی و ئەو مەبدەئە گەورەی هەڵیگرتبوو، بۆیە ماوەیەك چەكی شەڕەف و شانازی هەڵگرتووەو بۆتە پێشمەرگەو پارێزگاری لە كەڕامەت و كیان و كوردستان كردووە.
ئەو لە پەراوێزی بیروەرییەكانی خۆی لە كتێبی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان دەڵێت: “هەر لەسەرەتای ساڵی 1959 لە رواندز قوتابی بووم، من ‌و عبدالرزاق اسماعیل شەوانە بە نهێنی چالاكی كوردایەتیمان ئەنجام دەدا بۆ كاری رێكخراوەیی، لە ساڵی 1962 لە رواندز ڕۆیشتم بۆ گوندی هەرتەل لە خۆشناوەتی لەبەر بۆردومانی فرۆكەی دووژمن قوتابخانەی ئاینی نەما بە ناچاری هاتمەوە ماڵ لە گوندی مەلەكان، ئەو كات خەڵك خۆبەخشانە دەچونە بەرەكانی جەنگ منیش یەكێك بوم لەو خۆبەخشانە چوم بۆ چیایی سەفین 1962 لەو كاتەوە ناونوس كرام‌و بووم بە پێشمەرگه،‌ دواتر كەش و هەوا سارد بوو بەفەرمانی بارزانی چیای سەفین چۆڵ كرا، تاكو وەرزی بەهار كە ئەو كات عزیز عەقراوی ئامیر هێز بوو، شەڕێك لە دەڤەری بادینان كرا لەو شەرە پارتی سەركەوتنێكی گەورەی بەدەست هێنا بڵاوكراوەكانی چاپخانەی شۆرش ئەم چاڵاكیانەی بڵاوكردەوەو چەندین لەم بڵاوكراوانە لە رواندز بڵاو كرانەوە، وە چەن بڵاوكراوەیان دایە دەستم كە بیانگێنمە خەلیفان بۆیە بەمەبەستی ددان كێشان چومە لای كەسێك بەناوی كریم ئاغاو چوینە سەربازگەی خەلیفان ددانم كێشا لە پشت خێمەی دكتۆر بڵاوكراوەكانم داناو گەڕاینەوە، بەیانی چەندین كەس لە خەلیفان لەترسان دەرچون كە گوایە شەوی رابردوو بڵاوكراوەی شۆرش لە ناو سەربازگەی خەلیفان بڵاوكراونەتەوه”.
مامۆستای مەرحوم یەكێك بوو لەو مەلایانەی حەزو خولیای كاركردن و كاری دەستەجەمعی هەبوو، بۆیە لەناو یەكێتی زانایان بەردەوام بە هێزو وزەی زۆرەوە دەهاتە پێش و خزمەتی دەكرد، ئەو دیرۆكی زۆری لا هەبوو لە بارەی زانایانی دەڤەرەكەو تەنانەت سەردەمی یەكەمین كۆنگرەو هەوڵەكانی سەركردەی مەزنی نەتەوەیی مەلا مستەفای بارزانی، وەك خۆی دەڵێت: ” هەر لە ساڵی (1963) تاكو ساڵی (1970) بیرۆكەی دامەزراندنی یەكیتی زانایان لای جەنابی بارزانی بەردەست بوو بۆیە چەندین مەلای بە هەڵوێست تەكلیف كران بۆ سەردانی كردنی مامۆستایانی ئاینی منیش یەكێك بوم لەوانە، تاكو لە 21ی9ی1970 یەكیتی زانایان لە ژێرچاودێری و ئامادەبوونی بارزانی دامەزراو یەكەمین كۆنگرەی خۆی بەست كە تاكو ئێستاش بەردەوا‌مەو خزمەتێكی گەورەی لە بواری ئایینی و نەتەوەیی و پیشەیی كردووە”.
خوالێخۆشبوو دەشڵێت: هەر لە دامەزراندنی یەكیتی زانایان ئەندامی ئەم ڕێكخراوەم‌و چەندین پلەی جیاوازم پێ سپێردراوە، لە ساڵی 1996 لەسەر بریاری سەرۆك مسعود بارزانی بە ئەندامی مەكتەبی كۆمەڵایەتی دەست نیشان كراوم، بەم تەمەنەشمەوە هەر بەردەوامم لە خزمەتی یەكیتی زانایان‌و مامۆستایانی بەرێزی ئاینیم‌و ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی‌و بەرپرس لقی سۆرانی یەكیتی زانایانی ئیسلامی كوردستانم”.
مامۆستا مەلا خالد مەلەكی نەك تەنها لە دۆخی ئاشتی بگرە لە قۆناغە سەختەكانی سەردەمی بزوتنەوەی رزگاریخوازی كورد رۆڵێكی گەورەی هەبوو لە هاندان و پاڵپشتی پێشمەرگەو هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە لەوەی دیفاع لە خاك نیشتمان بەشێكی دیندارییەو پێویستە هەمووان گیانی بەرگری و خۆڕاگری و بەرپەچدانەوەی دوژمنمان تێدا بێت، بۆ ئەوەی بە ئازادی بژین و بە ئازادی داوای مافی خۆمان بكەین، ئەو لە بیروەرییەكانی دەنووسێت: ” لە دوای دامەزراندنی یەكێتی زانایان بوومە مەلای گوندی گەرەوان كە ئەوكات مەلا ئەمین فەرماندەی بەتالیۆنی دۆڵی ئاكۆیان بوو بەدوای منی ناردو تەكلیفی ئەوەی لێم كرد ببم بە ئیمامی بەتالیۆن، كە پێ یان دەوت ئیمام تابور كە سەردانی پێشمەرگەمان لە رەبیەكان دەكردو هانمان دەدان بۆ بەرگری لە خاك و نشتیمان وە (15)مامۆستا بوین بە فەرمانی بارزانی بوین بە ئیمام تابور كە تاكو نسكۆی شۆرشی ئەیلول بەردەوام بوین”.
مامۆستا مەلا خالد مەلەكی لەرووی تەدریس و خزمەتی مزگەوت و مامۆستایانی ئایینی جێدەستی دیار بووە، مودەریسی مەدرەسەی ئیبن و ئادەمی ئیسلامی بوو لە سۆران، بەردەوام قوتابیانی پەروەردە دەكرد لەسەر گیانی لێبوردەیی و زانستخوازی و پێكەوە بەستنەوەی هەردوو رێبازی دینداری و خزمەتی نیشتمان، لەپاڵ ئەمەشدا لە وتارەكانی هەمیشە بە پەیامی میانڕەوی و تەبایی و برایەتی و رێزگرتن لە یەكتری هانی خەڵكی دەدا گرنگە بەچاوولێكبوون و یارمەتیدان و رۆحی برایەتی هەنگاو بنێن و سەقامگیری كۆمەڵگەو ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی بپارێزن.
كاتێ مەترسی لەسەر كوردستان و ناوچەكە دروست دەبوو، ئەو گیانی كوردایەتی و مەردایەتی دەكردەوە بەر هەمووان، تەنانەت لە كاتی شەڕی داعش و هێڕشی تیرۆرستان بۆ سەر كوردستان، ئەو نەك تەنها بە نزاو هەڵوێستی مەحەلی، بەڵكو بە مەیدانی دەیسەلماند چەندە پەرۆشی هەستی دیفاعكردنە لەو مەبدەئەی لەسەری پەروەردە بووە، پارێزگاری بكات و لەگەڵ قارەمانانی بەرگری بوەستێت، ئەوەبوو چەندین جار سەردانی برا پێشمەرگەكانی كردو لە بەرەی پێشەوەو بە هەست و هیممەتبەرزی زۆرەوە هێزێكی تازەی دەدا بە پێشمەرگە بۆ ئەوەی بزانن ئەم دیفاعەی دەیكەن لە كوردستان بەشێكی دیندارییەو ئەگەر لەم پێناوەش گیان بەخت بكەن ئەوە شەهیدن و لەپێناو پارێزگاری لە دین و كەرامەت و كیان و خاك تێكۆشاون..
تەنانەت لە كاتی ریفراندۆم یەكێك بوو لەوانەی زۆر بە دڵسۆزی كاری دەكردو مامۆستایانی ئایینی هاندەدا بۆ ئەوەی بەوپەڕی بەپرسیارێتی و ماندوونەناسی خزمەتی پرۆسەكە بكەن، كەم مەلا هەبوو بەقەد مامۆستا مەلا خالد قەناعەتی بە ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان هەبێت، ئەو بەردەوام لە دانیشتنەكانی جەختی لەوە دەكردەوە ئێمە لەگەڵ عەرەب قەت ناگەینە نەتیجەو ئەوانی بە دوژمنی كورد وەسف دەكرد، دەیگوات ئەوان سەد ساڵی تریش دان بە مافی ئێمە نانێن، بۆیە دەبێ خۆمان هیممەت بكەین بەو پەڕی دلسۆزییەوە ریفراندۆم سەرخەین، چەندین چالاكی و كۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی سنوورەكە كرد بەس بۆ ئەوەی جۆرێك لە گەرم و گوڕی زیاتر بە رۆحێكی كوردانە بداتە هەنگاوە مێژووییەكە كە بۆ كورد رەخساوەو هاتۆتە پێش..
هەموو ئەمانەو تێكڕای هەڵوێستەكانی مامۆستای كۆچكردوو لە بواری ئایینی و نەتەوەیی، وای كردبوو مامۆستا ببێتە جێی متمانەو رێزی تایبەت لای بەرێزان سەرۆك مەسعود بارزانی و سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت، بۆیە لە پرسەنامەی هاوخەمیدا وەك زانایەكی ئایینی و ناسراوو كەسایەتیەكی نیشتمانپەروەرو دڵسۆز بۆ گەل و وڵات ناویان بردو هاوخەمی قوڵی خۆیان بۆ لەدەستدانی مامۆستا دەربڕی.
هاوكات یەكێتی زانایان لە پرسەنامەیەكدا وێڕانی دەربڕینی هاوخەمی رایگەیاند: مامۆستای رەحمەتی كەسایەتیەكی دیارو دڵسۆزو دیندارو خاوەن هەستێكی بەرزی ئایینی و لەهەمان كات نیشتمانپەروەرێكی بەوەفا بوو، لەناو یەكێتی زانایان خزمەتێكی زۆری كردووە، هەر لە كۆنگرەی یەكەمەوە لەناو ریزەكانی یەكێتی زانایان خزمەتی كردووەو ماوەی پتر لە 15 ساڵە ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی زانایان و بەرپرسی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان بووە، هەموو تەمەنی بۆ خزمەتی ئیسلام و موسڵمانان تەرخان كرد بوو، لەرووی خزمەتی پیشەیی وێڕای كاری مەلایەتی مودەریسێكی خەمخۆر بوو، كەسایەتیەكی كۆمەڵایەتی و میواندۆست و جێی رێزی مامۆستایاینی ئایینی و خەڵك بوو.
لەراستیدا ئەو جۆرە كەسانە تەنها لەخۆیان ناڕۆن، بەڵكو بۆشاییەكی گەورە لەدەوروبەری خۆیان دروست دەكەن و بەتێپەڕبوونی زەمەن هەست بە لێكەوتەكانی دەكرێت، پڕكردنەوەی ئەو كەلێنەو هەڵكەوتنەوەی ئەو چەشنە مرۆڤانە ئاسان نیە، بەڵام قەدەری ئیلاهی قەرارێكی حەتمیەو بێ حیكمەت نیە.
بۆیە رۆیشتنی ئەو تەرزە زانایانە لەسۆنگەو چوارچێوەی پێگەو پیشەی مەلایەتی و لەرووی كاریگەری و كاری خێرو كۆمەڵایەتیەوە خەسارەتێكی گەورەیە، بەتایبەت بۆ یەكێتی زانایان و هەموو ئەو مامۆستا بەرێزانەی ساڵانێكە پێكەوە خزمەت دەكەن.
بەداخەوە رۆژی 22ی2ی2025 دوای ململانێیەكی سەخت لەگەڵ نەخۆشی دڵە گەورەكەی لە لێدان كەوت و گەڕایەوە لای پەروەردگاری دلۆڤان، هەزاران دروود بۆ گیانی پاكی مامۆستا مەلا خالد مەلەكی و سەرجەم شەهیدانی كوردو كوردستان.

Previous Post

دوێنی بەچەکی کیمیایی ، ئەنفال ئەمڕۆش بەچەکی برسیکردن ناتوانن..

Next Post

240 چالاكی مەدەنی و سیاسی لە بەیاننامەیەكدا هۆشدارییان دا لە مەترسیی جددی لەسێدارەدانی بەندكراوی سیاسی وەریشە مورادی

Stay Connected test

  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest
قەوارەی كوردستان لە خوێن و ئاڕقەی پێشمەرگە دروستكراوە نەك كارتۆن

ئازار 28, 2023
چیرۆكی فەرهاد و شیرین

چیرۆكی فەرهاد و شیرین

كانونی دووه‌م 2, 2024
لە ئیدارەی سۆران سەرووی هەزار کەس بە فەرمی دادەمەزرێن

تشرینی یه‌كه‌م 26, 2022
كۆمەڵەی گەلان چییە و چۆن دامەزرا

كۆمەڵەی گەلان چییە و چۆن دامەزرا

ئایار 6, 2023
دەستپێشخەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی ئەرێنی ھەبوو

0
سەرۆک بارزانی: دەبێت بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

0
پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

0
جلوبەرگێ كوردی؛ ژ كەڤناریا زاگرۆسی بۆ هێمایێ بەرخوەدان و مانەڤەیێ

جلوبەرگێ كوردی؛ ژ كەڤناریا زاگرۆسی بۆ هێمایێ بەرخوەدان و مانەڤەیێ

ئازار 11, 2026
نرخی بەرمیلی نەوت دەگاتە 200 دۆلار

نرخی بەرمیلی نەوت دەگاتە 200 دۆلار

ئازار 11, 2026
چیرۆکی رۆناڵدۆ و داربەڕوو

چیرۆکی رۆناڵدۆ و داربەڕوو

ئازار 11, 2026
شەڕ كۆتایی پێ دێت

ترەمپ: هیچ شوێنێک لە ئێران نەماوە بیکەینە ئامانج

ئازار 11, 2026

Recent News

دەربارەى ئێمە

دەزگای زاری كرمانجی، دەزگایەكی سەربەخۆی رۆشنبیریی و راگەیاندنە، لە 19/6/2005 لە شاری سۆران دامەزراوە. ئەم دەزگایە لە چەند بەشێكی جیاجیا پێكهاتووە و لەسەر بنەمای بێلایەنی و پیشەیی بوون مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دا دەكات. بەشەكانی دەزگای زاری كرمانجی پێكهاتوون لە رۆژنامەیەكی سیاسی- كۆمەڵایەتی هەفتانە بەناوی (زاری كرمانجی)، كە هەموو رۆژانی سێشەمە دەردەچێت.

  • کوردستانى
  • عێراقی
  • جیهانى
  • وتار
  • ڕاپۆرت
  • دیمانە
  • ئابوورى
  • وەرزشی
  • تەندروستى
  • كۆمه‌ڵايه‌تى
  • هەمەڕەنگ
  • هەفتەنامە
  • سەرەکی
  • پەیوەندى
  • دەربارە

COPYRIGHT | All rights reserved - Zarikrmanji.net

No Result
View All Result
  • دەسپێک
  • کوردستانى
  • عێراقی
  • جیهانى
  • ناوخۆ