رێبوار حەمەلاو شوانی
بە درێژایی مێژووی خەباتی گەلەکەمان لە پێناو رزگاریخوازی و ڕەتکردنەوەی داگیرکاری وستەمکاری لەلایەن ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراقەوە هەموو جۆرە چەکێکی کوشندە و ئامرازێکیان بۆ لەناوبردن و سڕینەوەی کوردوکوردستان بەکارهێناوە ، رۆژێک بەناوی مەزهەبی وتایفی و شۆڤێنی رۆژی تر بەناوی دیکتاتۆری و ناوەندگەڕایی زۆر خۆپەرستانە جگە لە خۆیان هەموو بنەمایەکی پێکەوەژیان و هاوبەشی و ئاشتی و متمانە وسازانیان و ڕێککەوتننامە و بەڵێننامە و لە گفتەکانیان پاشگەز لەگەڵ گەلی کورد ، لە سەر خاک و نیشتیمانی خۆی ڕەتکردەوە و ڕێگەی ئاسن وئاگر یان گڕتەبەڕ و درێغیان نەکردووە لە جینۆسایدکردن و دڕندەترین شێوازی نامرۆڤانە هەر لە ئەنفالکردن و زیندەبەچاڵکردن و خنکاندنی خەڵکی کوردستان بە کوشندەترین غازی کیمیایی و تیرۆر ووێرانکردنی سەدان گوند و لادێ و دارستان و کانیاوەکانی کوردستان
ئەوەتا ئەو دەسەڵاتەی کە دوێنی خۆی بە ستەملێکراوی دەستی ڕژێمی بەعسی رووخاو دەزانی ، ئێستا خراپتر لە ڕژێمی بەعس سیاسەتی ناوەندگەڕایی و شەڕانگێزی و برسیکردن وەک چەکێک دژی خەڵکی کوردستان بەکار دەهێنن ، لە پێناو گەڕاندنەوەی عێراق بۆ دیکتاتۆری و شۆڤێنیزمی و تایفی و مەزهەبی و هەموو هەوڵەکانیان لە رابردوو و ئێستاشدا بۆ ئەوەی گەلی کورد ناچار بکەن دەستبەردانی ئەو خواست و مافەرەوایانە بێت کە دەیان ساڵە لە پێناویدا دەریایەک خوێنی بەخشیووە .
بەدڵنییاییەوە ئەو جۆرە سیاسەت ستەمکارانە و شۆڤێنیزمانەی کە ئێستا دەسەڵاتدارانی عێراق گڕتوویانەتە بەر بۆ بەردەوامبوون لە سەر دەسەڵات و ڕەتکردنەوەی هەموو بنەماکانی پێکەوەژیان و مافی گەل و پێکهاتەکان ، ڕفتار و هەڵسوکەوتێکی نادادپەروەرانەیە و دڕێژە پێدەری سیاسەتی ڕژێمەکانی رابردووی عێراقە کە گەیشتنە بە لووتکەی ستەمکاری و لووتبەرزی و غروور و ڕەتکردنەوەی بنەماکانی هاوبەشیی و مافەکانی مرۆڤە و ڕەتکردنەوەی هەموو ئەو ماددە دەستوورییانە کە تێیدا مافەکانی گەلی کوردی پشت راست و مسۆگەڕکردووە و دەسەڵاتدارانی عێراق پاشگوێ و هەڵیپەسەراندووە و خەونی گەڕاندنەوەی دەسەڵاتدای ناوەندگەڕایی و هەڵوەشاندنەوەی فیدڕاڵی دادەات
لەو پێناوەشدا ، هەوڵی نەزۆک و چەواشەکاری و تۆمەتی بێ بنەما چ راستەوخۆ لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراق و چ بەکرێگیراوەکانیان لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان نەما دژ بەگەلی کورد نەیکەن ، لە کاتێکدا ئەوەی کە لەمێژە هەستی پێدەکرێت ، شاردنەوەی ئەو گەندەڵکارییە مێژووییانە کە عێراقی گەیاندۆتە لووتکەی گەندەڵترین وڵاتی دوونیا و لە ناوخۆشدا لە خراپترین رەوشی ئابووری و خزمەتگوزاری سەرەتاییدایە .
لە رابردوو دەسەڵاتدارانی عێراق لە ڕێککەوتن و بەڵێنەکانیان پاشگەز دەبوونەوە ، ئەوەتا ئێستاش لەو دەستوورەی کە زیاتر لە 80%ی گەلانی عێراق دەنگیان لە سەری داوە ، نەک هەر کاری پێناکەن ، بەڵکو رۆژ بە رۆژ خۆیان لە جێبەجێکردنی دەدزنەوە و ئامادەین مافەرەواکان و شایستەکانی کوردستان بدەن ، بۆیە ، چەکی برسیکردن بۆ شکاندنی ئیرادەی گەلی کورد ، هاوشێوەی تاوانی ئەنفال و کیمیابارانکردن بەکاردێنن کە ئەوەش ئەوپەری دڕندایەتی و کاری نامرۆڤانەیە کە دەسەڵاتدانی بەغدا بەرامبەر بە گەلی کوردستان ئەنجامی دەدەن .
بەگەڕانەوە بۆ لاپەرەکانی مێژووی گەلی کورد ولەگەڵ ڕژێمە یەک لەدوای یەکانی عێراق ، دەسەڵاتدارانی بەغدا هەرکاتێک هەستیان بە بەهێزبوون کردبێت ئەو وەک پیشەیی لەمێژیینەیان تاوان وستەمکاریان بەرامبەر بە کوردستان کردووە ،ئیتر چ شۆڤێنی بوو بێت یان تایفی و مەزهەبی وهتد ..
بەردەوامبوون ئەو جۆرە سیاسەتە تاکڕەو و شۆڤێنیانە دژی گەلی کورد و مافەرەواکانی ، ئاماژەیەکی روونە کە ئەوان هەرگیز چاویان لە سەرکەوتن ئازادی و گەشەسەندنی کوردستان هەڵنەهاتووە و هەڵنایەت و مەرامیان بگەڕێتەوە دواوە ، بەڵام گەلی کورد خاوەن ئیرادەیەکی بەهێزە و لە هەمانکاتیشدا خاوەن رابەرێکی کارێزما و بە ئەزموونە ، کاتی ئەوە هاتووە کە گشت هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەکان بخرێنە گەڕ لە پێناو بەدەستهێنانی مافی سەربەخۆیی ودەوڵەتبوون کە تاکە چارەسەرە بۆ کۆتایی هاتنی نەهامەتییەکان و ئەوستەمکارییانەی کە دەسەڵاتدارانی عێراق دەیان ساڵە دژ بە گەلی کوردستان لە سەر خاک و نیشتمانی خۆی دەیکەن تاکو چیتر چەکی برسیکردن و تاکڕەویی و خۆسەپاندن بەسەریدا زاڵ نەبێت ، کوردستانیش زیاتر سەقامگیر و ئازادتر و ئاشتیانەتر بێت و لە ڕووی ئابووری و گەشەسەندنیشەوە زیاتر بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێت .