زارى کرمانجى:
حکومەتی هەرێم لە رێگەی رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ و حکومەتی هۆڵەندا هاوکاری دارایی45هاونیشتمانی دەکات کە بڕیاریانداوە لە تاراوگە بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان رایگەیاند، لەڕێگەی سیستەمی رەوانەکردنی نیشتیمانی،45گەڕاوەی نیشتیمان لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی هاوکاری کران ئەوەش بە مەبەستی کارئاسانی و زووتێکەڵبوونەوەیان لەگەڵ کۆمەڵگە.
هاوکاریەکە لە رێگەی رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆکۆچ ( iom ) بە پشتیوانی حکومەتی هۆڵەندا، دابین کرابوو،هاوکاریەکە بریتی بوولە پشتیوانی دارایی وبە دووقۆناغ پێشکەش دەکرێت
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان دەشڵێت:سیستەمی رەوانەکردنی نیشتیمانی ئێستا لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی کاردەکات و لە ئایندەیێکی نزیک لە تەواوی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی تر دادەمەزرێت.
خزمەتگوزارییەکە بۆ ئەو هاونیشتمانییانەیە کە لەدوای2023گەڕاونەتەوە یاخود دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان چ بەشێوەی دیپۆرت یاخود ئارەزوومەندانە،بەڵام دەبێت سەردانی ناوەندو بەڕێوەبەرایەتیەکانی کۆچ وکۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان بکەن لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بەمەبەستی تۆمارکردنیان لە سیستەمەکە.