مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی (ئەكشام)ی توركیی، لە ئۆپەراسیۆنێكی هێزە ئەمنیی و هەواڵگرییەكانی توركیا لە سێ پارێزگای توركیا پێنج كەس بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ئێران دەستگیركران.
ئۆپەراسیۆنەكە هەر وەكوو لە ڕۆژنامەكە باسكراوە لە شارەكانی (ئیستەنبوڵ، مێرسین و ئەنتاڵیا) ئەنجامدراوە و بە گوێڕەی سەرچاوە ئەمنییەكان، ئۆپەراسیۆنەكان بۆ دەستگیركردنی سیخوڕە ئێرانییەكان لە چەند ناوچەیەكی دیكەی توركیا بەردەوام دەبێت.