مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی كاروباری ئیسلامی كوەیت، بە نووسراوێكی فەرمی گوتاربێژی مزگەوتەكانی ئاگادار كردووەتەوە كە بە هیچ شێوەیەك (ڕاستەوخۆ، ناڕاستەوخۆ) قسە لە سەر سیاسەت نەكەن .
ڕۆژنامەی (عەرەب) بڵاوی كردووەتەوە “ئەم بڕیارەی حكومەتی كوەیت لە كاتێكدایە كە لە ماوەكانی پێشوودا لە لایەن ئیخوان و سەلەفییەكانەوە بۆ پەرەپێدانی بیروباوەڕی خۆیان هێرشی زۆریان كردووەتە سەر حكومەتی كوەیت و كاریگەریی ئەو گوتارانەش لەسەر كۆمەڵگە دەركەوتووە.”
لە نووسراوەكەی وەزارەتی كاروباری ئیسلامی كوەیت كە واژۆی بریكاری وەزارەتی لەسەرە، باس لەوەش كراوە كە هەر كتێب و نووسراو و بڵاوكراوەیەك ڕێگە پێدراوی حكومی نەبێت، بە هیچ شێوەیەك نابێت ببرێنە كتێبخانەی مزگەوتەكان و دەزگای مزگەوتەكانیش ناكرێت بە بەردەوامی كراوە بێت .