زارى كرمانجي – سۆران :
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەگەر حکومەتی ئۆکرانیا فەرمانی خۆرادەستكردنی هێزەکانی لە ناوچەی کورسک دەربکات، ڕوسیا ژیانیان ڕزگار دەکات. ئەم قسانە دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای کرد بەربە “کۆمەڵکوژییەکی ترسناک” بگیرێت.
ترامپ ئیدیعای ڕوسیای لە سۆشیال میدیا دوپاتکردەوە کە بەهەزاران سەربازی ئۆکرانی لە کورسک “بەتەواوی گەمارۆدراون” و داوای لە پوتین کرد ژیانیان ڕزگار بکات. لەبەرامبەردا ئۆکرانیا ڕاپۆرتەکانی گەمارۆدانی هێزەکانی بە “دروستکراو” ناوبرد و ڕایگەیاند کە هێزەکانی گواستراونەتەوە بۆ پێگەی بەرگری باشتر.
پوتین جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر سەربازانی ئۆکرانیا چەکەکانیان دابنێن و خۆیان ڕادەست بکەن، ئەوا بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان “مامەڵەی شایستەیان لەگەڵ دەکرێت”. دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا هۆشداریدا لەوەی ئەگەر خۆیان ڕادەست نەکەن، ئەوا “بە شێوەیەكی بێبەزەییانە لەناو دەچن”.
Esmail