زاری كرمانجی- چۆمان:
بەڕێوەبەری پەروەردەی چۆمان، دەڵێت: تا ئێستا لە سنوورەكەمان هیچ قوتابخانەیەك لە سیستەمی كارەبا بە وزەی خۆر سوودمەند نەبووە، بەڵام داواكاریمان پێشكەش كردووە، بۆ ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر بدرێت و هەموو قوتابخانە ئامادەیەكان بكرێنە سیستەمی كارەبا بە وزەی خۆر.
مامۆستا ئەحمەد محەممەد عەلی، بەڕێوەبەری پەروەردەی چۆمان، بۆ زاری كرمانجی ئاشكرای كرد: 8 باخچەی ساوایان، 73 قوتابخانەی بنەڕەتی، 14 قوتابخانەی دواناوەندی و لەگەڵ 7 قوتابخانەی ئامادەیی لە سنووری پەروەردەی چۆمان هەنە، كە كۆی گشتی دەكەنە 102 قوتابخانە.
لە درێژەی كار و چالاكیەكانیدا حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە بریاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سیستەمی كارەبا بە وزەی خۆر بۆ 81 قوتابخانەی هەرێمی كوردستان دانراوە و هەروەها بڕی 5 ملیار دینار بۆ 76 قوتابخانەی دیكەش تەرخان كراوە. بەڕێوەبەری پەروەردەی چۆمان، دەڵێت: تا ئێستا لە سنووری قەزای چۆمان هیچ قوتابخانەیەك لە سیستەمی كارەبا بە وزەی خۆر سوودمەند نەبووە، بەڵام داواكاریمان پێشكەش كردووە، بۆ ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر بدرێت و هەموو قوتابخانە ئامادەیەكان بكرێنە سیستەمی كارەبا بە وزەی خۆر، كە زۆر پێویستە.