مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات ڕایگەیاند دەستووری سووریا بۆ قۆناغی ئینتقالی ناشەرعییە و لەگەڵ ڕێككەوتنی شەرع و فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات ناگونجێت.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ـی ئاداری 2025، كۆمیتەی پسپۆڕانی ڕاسپێردراو بۆ داڕشتنی ڕاگەیاندراوی دەستووری سووریا، ڕەشنووسی ئەو دەستوورەی ڕادەستی ئەحمەد شەرع، سەرۆككۆماری سووریا بۆ قۆناخی ڕاگوزەر كرد. ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات (MSD) لە ڕاگەیاندراوێكی دا دەستوورەكەی ڕەت كردەوە و ڕایدەگەیەنێت شەرع هەمان كارەكانی بەشار ئەسەد دووبارە دەكاتەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەی (MSD) ە هاتووە “دەستووری سووریا بۆ قۆناغی ئینتقالی ناشەرعییە و لەگەڵ ڕێككەوتنی شەرع و فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) ناگونجێت.
دەشڵێت “بەندەكانی دەستووری كاتیی سوریا هاوشێوەی ئەوەی بەعسە و دژی فرەڕەنگیی وڵاتەكەیە“
ئەنجوومەنەكە ئاماژەی بەوەش كردووە “دەستووری كاتیی سوریا لەسەر بنەمایەكی تاكلایەنە نووسراوە .“