مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆككۆماری ئێران، وەڵامی هەڕەشەكانی سەرۆكی ئەمەریكا دەداتەوە و دەڵێت “چی لە دەستت دێت بیكە،”
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە هەڤپەیەڤینێكدا رایگەیاند كە “ئێران دوو رێگای لە بەردەمە بۆ چارەسەری پرسی ئەتۆمی، یەكەم لە رێگەی سەربازییەوە، دووەمیش بە شێوەی دانوستان و رێككەوتن،” ترەمپ بە تەنزەوە ئەوەشی گووت “من ڕێگای ڕێككەوتنەكەم پێ باشترە، چونكە نامەوێت ئازاری ئێران بدەم.”
دوای ئەوە، مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران لە وەڵامی دۆناڵد ترمپ گووتی “لەژێر هیچ گوشارێكدا دانووستان ناكەین و هەرچی لەدەستت دێت بیكە.”