” نەبوونی بەشی راگەیاندن لە زانكۆی سۆران هۆكاری كەمی ئافرەتی راگەیاندنكارە”
ئا/ گوڵستان بەهجەت
دیانا ساڵی 1996 له شارۆچكه‌ی دیانا له‌دایكبووه، ده‌رچووی قۆناغی ئاماده‌ی به‌شی وێژەییە، وەك خۆی گووتی ” ده‌رفه‌ت نه‌ره‌خساوه خویندن ته‌واو بكه‌م، بەڵام بێگومان له داهاتوودا ده‌بێ هه‌ر ته‌واوی بكه‌م”، ئەو ماوەیەكی كورتە هاتۆتە ناو جیهانی راگەیاندن و وەك كچە پەیامنێرێكی بوێر و چاڵاك لە نووسینگەی سۆرانی كوردستان تی ڤی” دەستی داوەتە مایك و بە ئازاییەكی زۆرەوە چاڵاكی و كێشەی هاووڵاتی لە رێگەی شاشەوە دەگوازێتەوە.
وێڕای ئەوەی لە سنووری ئیداری سۆران زیاتر لە 250 راگەیاندنكار هەن، بەڵام راگەیاندنكاری ئافرەت لە پەنجەكانی دەست تێپەر ناكات، دیانا بەم جۆرە باسی هۆكارەكانی كرد و گووتی ” نه‌بوونی به‌شی راگه‌یاندن له زانكۆی سۆران وای كردووه ئه‌و قوتابیانه‌ی ئاره‌زووی ئه‌م به‌شه‌یان هه‌یه نەتوانن به‌رده‌وام بن له به‌ده‌ستهینانی بروانامه‌ی تایبه‌ت به راگه‌یاندن، هەر چەندە تا راده‌یه‌كی زۆر كۆمه‌ڵگه و داب و نه‌ریت كۆسپێكی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م كاركردنی ئافره‌ت له بواری راگه‌یاندن، هەرچەندە كۆمەڵگە به‌راورد به ساڵانی رابردوو هه‌نگاوی باشی ناوه بۆ ئه‌وه‌ی لایان ئاسایی بێت ئافره‌ت به‌شدار بێت له‌م بواره‌دا، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتۆته قۆناغێكی زۆر باش”.
” ئافره‌تان كه‌مته‌ر خه‌من و بیانوویان نەبوونی پاڵپشتی خێزانییە “.
ئەو نەشی شاردەوە كە كەمتر خەمی لە خودی ئافرەتانیش هەیە و گووتی ” تا راده‌یه‌ك ئافره‌ت كه‌مته‌ر خه‌مه لەم بوارەدا هه‌وڵ ناده‌ن، به بیانووی ئه‌وه‌ی خێزانه‌كانیان پاڵپشتیان ناكه‌ن بۆ ده‌رخستنی به‌هره و تواناكانیان”.
وەك دیانا باسی لێوەكرد ” نزیكه‌ی دوو ساڵ كاركردنم له بواری راگه‌یاندن هه‌ستم به هیچ كێشه یا ئاسته‌نگێك نه‌كردووە، به‌ڵكو به‌و په‌ڕی رێزه‌وه مامه‌له‌م له‌گه‌ڵ كراوه”.
دیانا لە بارەی پاڵپشتییەكان بۆ ئەم كارە روونیكردەوە ” خۆم هانده‌ری خۆم بووم بۆ به‌ده‌ستهینانی خه‌ونه‌كه‌م كه كاركردن بوو له بواری راگه‌یاندن، دواتر خێزانه‌كه‌م پاڵپشتی ته‌واویان كردم، بێگومان نیازی به‌رده‌وام بوونم هه‌یه و به به‌رده‌وامی كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی تواناكانم ده‌كه‌م له‌م بواره‌دا”.
دیانا نەیشاردەوە كە لە بواری راگەیاندن چ ئارەزوویەكی هەیە و ئاشكرای كرد كە ” ئامانجی سه‌ره‌كیم له بواری راگه‌یاندن گهیشتنە به كاری بێژه‌ری و هەوڵی بۆ دەدەم، و
ئه‌گه‌ر له بواری راگه‌یاندن كارم نه‌كردبا هه‌وڵم ده‌دا ببم به مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی”.