شەهلا رەشید- زاری كرمانجی :
ئیلۆن ماسك بە بڕی 44 ملیار دۆلار تویتەری كڕی و دەستبەجێ كارگێڕە باڵاكانی لە كارەكەی دوورخستەوە.
دوای چەند مانگێك لە دادگاییكردن، ئیلۆن ماسك توانی بە بڕی 44 ملیار دۆلار تویتەر بكڕێت، ئێستا وەك دەوڵەمەندترین كەسی جیهان كۆنترۆڵی تویتەر و هەروەها كۆمپانیاكانی وەك تێسلا و سپەیس ئێكسی گرتووە.
لە تویتێكدا دوای ئەوەی گرێبەستەكە ئەنجامدرا، نووسیویەتی” باڵندەكە لە قەفەسەكە ئازاد دەكرێت” مەبەست لەم رستەیەش ئەو باڵندە ئایكۆنەی تویتەرە كە بە گۆچانێكی شین ناسراوە، هەروەها وەك یەكەم ڕێوشوێنی پراكتیكی فەرمانی دەركردنی چەند بەڕێوەبەرێك و ژمارەیەك كارگێڕی پلە باڵاكانی تویتەر بووە، لەوانە پاراگ ئاگراوال، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیا لە كارەكانیان دەركراون.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز كی ڕایانگەیاندووە:” ئێوارەی پێنجشەممە ئاگراوال و دوو بەڕێوەبەری دیكەی بارەگای فرانسیسكۆ بە یاوەرییەوە لە بیناكە دەرهێنراون.”