زارى کرمانجى:
واشنتن کۆتاییهاتنی یارمەتییە سەربازییەکان و هاوبەشکردنی زانیاری هەواڵگری لەگەڵ کیێڤ ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 12ـی ئاداری 2025 تولسی گابارد، بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمەریکا، بە ڕێنمایی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، کۆتاییهاتنی هاوبەشی هەواڵگری لەگەڵ کیێڤ ڕاگەیاند.
بەرپرسانی ئەمەریکا و ئۆکرانیا ڕۆژی سێشەممە، 11ـی ئادار دوای دانوستانەکان لە سعوودیە ڕایانگەیاند، ئیدارەی ترەمپ ڕاگرتنی هاوکارییە سەربازییەکان و هاوبەشکردنی زانیاری هەواڵگری لەگەڵ ئۆکرانیا هەڵوەشاندەوە، دوای ئەوەی کیێڤ ئامادەیی خۆی بۆ ئاگربەستی 30 ڕۆژە ڕاگەیاند.
ئیدارەی ئەمەریکا هەفتەی ڕابردوو بڕیاریدا هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا و هاوبەشکردنی زانیاری هەواڵگری ڕابگرێت، ئەمەش دوای چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی ڤۆلۆدیمیر زێلنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا و ترەمپی سەرۆک لەسەر شەڕەکە لە کۆبوونەوەیەکی ئاڵۆزی کۆشکی سپیدا دەمەقاڵەیان هەبوو.
مارکۆ ڕۆبیو، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کە سەرکردایەتی شاندەکەی ئەمەریکای کرد بۆ دانوستانەکانی جددە ڕایگەیاند، واشنتن پێشنیاری ئاگربەست دەخاتە بەردەم کرێملین.
بڕیارە لەم هەفتەیەدا ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ گەشت بکات بۆ مۆسکۆ و لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا کۆببێتەوە.