زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” هەرچەندە تائێستا گرفتی كەمی ئاوی خواردنەوە لە سنوورەكەمان دروست نەبووە، بەڵام هەوڵەكانمان لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەردەوامە بۆ دابین كردنی ئاوی پێویست بۆ هاووڵاتییان بەتایبەتیش لە وەرزی هاویندا.
ئەندازیار یوسف ڕەشید، دەشڵێت: ” بۆ ڕووبەڕووبەنەوەی گرفتی كەمئاوی، پلانێكی دیكە دابەشكردنی ئاوە لە ڕێگەی تانكەر بەسەر هاووڵاتییان كە لە ئێستادا پڕۆژەكە دراوەتە بەڵێندەر، بەتایبەتیش بۆ دانیشتووانی گەڕەك و شارو شارۆچكەو گوندەكانی ئیدارەی سۆران واتە ئەو شوێنانەی كە بیرو سەرچاوە ئاوییەكانیان بەرەو وشكبوونە یان ئاوی پێویستیان پێناگات بۆیان دابین دەكرێت”.
ئاماژەی بەوەشدا: ” كار لەسەر دوو سەرچاوەی دیكەی سەرەكی ئاوی خواردنەوەی سۆران دەكرێت، یەكێك لەوانە دروستكردنی پۆندێكی ئاوە لە ڕووباری كاولۆكان، لە پاڵ ئەو پڕۆژەی لەوێ جێبەجێ دەكرێت، هەوڵدەدرێت ئاوەكەی بەشێوەی فلتەر پاكبكرێتەوەو لە ڕێگەی پڕۆژەی ئاوەوە بگوازرێتەوە بۆ هاووڵاتییان، ئەوەی دیكەی دروستكردنی پۆندێكی كۆكەرەوەی ئاو واتە لە شێوەی بەنداوێكی بچووك لە ڕووباری دێرانە، بەڵام هێشتا لەوێ بە فەرمی دەست بە كارەكانی نەكراوەو تەنها لە پلان و بەرنامەدایە.