مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بە پێی هەواڵێكی رۆژنامەی عەرەب، ئەمەریكا لە بارەی حەشدی شەعبییەوە فشارەكانی لە سەر عێراق زیاتر كردووە و هۆشداریشی بە چەند سەركردەیەكی حەشد داوە .
لە هەواڵەكەی رۆژنامەی ناوبراو هاتووە “ئەمەریكا ئاگاداری حكومەتی سوودانی كردووەتەوە بە زووترین كات ئیمتیازاتی بەرپرسانی حەشد ببڕێت، لەوانەش پێدانی بەنزین، وەرگرتنەوەی ئۆتۆمبێلی حكومی و بینا و دامەزراوە حكومییەكان،”
هەروەها داواشی كردووە كە بودجەی حەشد و هەموو جۆرە هاوكارییەكی دیكەی حكومی بۆ ئەو بەرپرسانە لە وەزارەتی بەرگری ببڕێت، بۆ ئەوەی نەتوانن سوود لە ئابووری عێراق وەربگرن بۆ بەرژەوەندی وڵاتێكی دیكە .