پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی:
سەرباز باڵەكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی ئیدارەی سۆران، ئەمڕۆ شەممە، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” نرخی عەیارەكانی زێڕ و ئۆنسە لە ئیدارەی سۆران بەراورد بە كۆتایی هەفتەی ڕابردوو مسقاڵەكانی زێڕ و ئۆنسە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە و بەهاكەیان ڕووی لە دابەزین كردووە.
نرخی عەیارەكانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 24= 306,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 22= 364,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 21 =347,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 18= 297,000 دینارە.
سەرباز باڵەكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران دەشڵێت:” بەراورد بە كۆتای هەفتەی ڕابردوو نرخی هەر مسقاڵێك زێڕ بڕی سێ بۆ چوار هەزار دینار ڕووی لە دابەزین كردووە، هاوكات نرخی یەك ئۆنسەی زێڕیش لە بازاڕەكانی جیهاندا 1645 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.”