د. ئازا کامەران-سۆران
م، شوان ڕەشید بەڕێوەبەری وەرزشی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ زاری کرمانجی گوتی: لە پلانمان دا لە داهاتوو سوود لە دەرچوانی کۆلێژە وەرزشییەکان وەربگرین وهەوڵی دامەزراندنیان بۆ دەدەین و بۆ ئەوەی خزمەت بەدەڤەرەکەیان بکەن و ئێمەش پێویستمان بە فەرمانبەری کاراو چالاک هەیە بۆ ئەوەی کەم و کورتییەکانمان لە ڕووی مرۆییەوە پڕبکەینەوە.
گوتیشی: لە بەر پێویستی و زۆری داواکاری وەرزشوانان دوو هۆڵی وەرزشی لە سۆران دروست دەکرێت و یەکێک تایبەت دەبێت بە یاریزانە ئافرەتەکان و یارییەکانیان، و هەرئەوەندەش نا بەڵکو چەند مەلەوانگەیەک لە سنووری سۆران دروست دەکرێت و جگە لە تۆپی پێ گرنگی بە گشت وەرزشە جۆراوجۆرەکان دەدەین.
باسی لەوەش کرد: ” لە ماوەیەکی نزیک چەندین خولی وەرزشی لە یارییە جۆراو جۆرەکان بۆ وەرزشوانانی ئەم دەڤەرە دەکرێتەوە.
لە کۆتاییدا م شوان بە پێویستی زانی یانەکان لە سنووری ئیدارەی سۆران بۆ داهاتوو لە ڕووی داراییەوە پێویستە پشت بە خۆیان ببەستن و وەبەرهێنانی وەرزشی بکەن و هەوڵ بدەن بۆ پێگەیاندنی یاریزانە لاوەکان و دەرفتی زیاتریان پێ بدەن بۆ یاری کردن.