زارى کرمانجى:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بە بۆنەی ساڵیادی ڕێککەوتنامەی 11ـی ئاداری 1970 بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 11ـی ئاداری 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا دەڵێت: ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ـی ئادار، نموونه‌ی چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه بوو له‌سه‌ر بنه‌مای لێكگه‌یشتن و دانوستان.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێم؛
ئەمڕۆ يادى په‌نجا و پێنج ساڵه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ـی ئاداری 1970ده‌كه‌ینه‌وه کە به ڕابه‌رايه‌تيى بارزانيى نه‌مر بووه خاڵی وه‌رچه‌رخان و وێستگه‌یه‌كی مێژوویى و گرنگى خه‌باتى گه‌لى كوردستان و یه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رميی داننان به به‌شێك له مافه ڕه‌واكانيدا، هه‌روه‌ها بنه‌مای یاسایی بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانی ئێستامان داڕشت، به شێوه‌يه‌ك هيچ ده‌سه‌ڵاتێكى عێراق نه‌توانێت جارێكى تر نكۆڵى له مافه‌كانمان بكات. له‌م یاده شكۆداره‌دا، به ڕێزه‌وه یادی ئه‌و نه‌به‌ردانه ده‌كه‌ينه‌وه كه له‌پێناو ئازادی و مافه‌كانی گه‌ل و نيشتماندا گیانیان به‌خشی. سڵاو له بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان، له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و گه‌لی كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه، ده‌كه‌ين.
ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ـی ئادار، نموونه‌ی چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه بوو له‌سه‌ر بنه‌مای لێكگه‌یشتن و دانوستان، به‌ڵام دواتر ده‌سه‌ڵاتی عێراق لێى پاشگه‌ز بووه‌وە و له ئه‌نجامدا، چه‌ندان ده‌یه ململانێ و شه‌ڕى لێ كه‌وته‌وه كه جگه له نه‌هامه‌تى و ئازار هیچی تر‌ى بۆ عێراق نه‌هێنا. ئه‌مڕۆش، عێراق هێشتا باجی پابه‌ندنه‌بوون به‌و ڕێككه‌وتننامه‌يه و به بنه‌مای هاوبه‌شيی ڕاسته‌قینه و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی ده‌دات. وانه و ئه‌زموونه‌كانى مێژوو ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه سه‌قامگیری به‌دی نایه‌ت ته‌نيا له ڕێگه‌ی ديموكراسى، كه دروشمى شۆڕش بوو، ڕێزگرتن له فره‌یی، كاری هاوبه‌ش و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی له‌نێوان هه‌موواندا، نه‌بێت.
یه‌كڕیزی و ته‌بايى، گه‌ره‌نتيی ڕاسته‌قینه‌ن بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كانمان و داهاتووی نه‌وه‌كانمان. بۆیه داوا له هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ین په‌ند له‌م ئه‌زموونه وه‌ربگرن و به گیانی به‌رپرسیاريه‌تيی نیشتمانی پێكه‌وه كار بكه‌ن، بۆ چه‌سپاندنی فیدراڵی، پاراستنی مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق و به‌هێزكردنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیيانه. داهاتووی عێراق له جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور، به‌هێزكردنی هاوبه‌شيی ڕاسته‌قینه و بنیاتنانی وڵاتێكدایه كه ئاسایش، سه‌قامگیری و دادپه‌روه‌ری تيایدا باڵاده‌ست بێت.
ئەمڕۆ، 55 ساڵ بەسەر ڕێككەوتننامەی 11ـی ئاداری 1970 تێ دەپەڕبێت، كە یەكێكە لە ڕووداوە گرنگ و مێژووییەكانی سەدەی بیستەم لە باشووری كوردستان.
بۆ یەكەمینجار بوو لە مێژووی كورد لە ڕێگەی ڕێككەوتنامەیەكی فەرمی لە نێوان داگیركەران و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورددا، دان بە چەندان مافی گرنگ و مێژوویی نەتەوەیی كورد دا بنرێت، ئەگەرچی ئەو ڕێككەوتننامەیە لەلایەن حكوومەتی عێراقییەوە جێبەجێ نەكرا، بەڵام لە مێژووی شۆڕش و بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان بووە دەستكەوتێكی گەورە.
خەبات و بەرخودانی چەندین ساڵەی مەلا مستەفا بارزانی و ڕابەرایەتیكردنی بۆ شۆڕشی ئەیلوول و ورەی بەرزی پێشمەرگە و پشتیوانیی خەڵکی کوردستان، حكوومەتی ئەوسای عێراقی ناچار كرد، ڕێكەوتننامەیەكی مێژوویی لەگەڵ كورد دا مۆر بكات.
ڕێككەوتننامەكەی11ـی ئاداری 1970 یەكێكە لە ڕووداوە گرنگ و مێژووییەكانی داننان بە ڕەوایەتیی مافەکانی خەڵکی کوردستان، چونکە بەر لەم ڕووداوە هیچ رێككەوتننامەیەك لە مێژووی كورد دا نەیتوانی وا بە ڕوونی ئەو مافانەی كورد بچەسپێنێت.
ڕێككەوتنەكە لە ئەنجامی دوو ساڵ گفتوگۆی چڕ و پڕی نێوان سەركردایەتیی سیاسی كورد و حكوومەتی عێراقی هاتە دی، كە دواجار بە ڕێككەوتنامەیەكی 15 خاڵی کۆتایی هات