مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سیناتۆرێكی ئەمەریكی لە سەر دواخستن و نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڕەشە لە وەزیری دارایی عێراق دەكات و دەڵێ “كوردەكانی برسی كردووە،” داواش لە وڵاتەكەی دەكات بە زووترین كات سزادانی بانكی ڕافیدەین جێبەجێ بكات .
جۆو وێڵسن، كۆنگرێسمانی كۆمارییەكانی ئەمەریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس نووسیویەتی “تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق خەڵكی هەرێمی كوردستانی عێراق برسی دەكات و مووچەكانیان نانێرێت،” دەشڵێت ئەم پرسە سەرۆك ترەمپ خۆی چارەسەری دەكات.
سیناتۆرە ئەمەریكییەكە، بانكی ڕافیدەین تۆمەتبار دەكات كە بە ملیۆنان دۆلار بۆ هێزە چەكدارەكانی عێراق سپی دەكاتەوە و دەڵێ “پێویستە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا، چیتر سزاكانی سەر بانكی ڕافیدەین دوا نەخات كە ملیۆنان دۆلار بۆ هێزە چەكدارەكانی عێراق سپی دەكاتەوە.”
ئەگەرچی وا نزیك دەبینەوە لە نیوەی مانگی ئازار، كەچی تا ئێستا عێراق بە بیانووی جیاواز مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی خەرج نەكردووە.