زارى کرمانجى-سۆران:
لە مانگی رەمەزان خواستى زۆر دەکەوێتە کڕینى شەربەت و شیرینی، بۆیە هەندێک لە دوکاندارەکان و شیرینەمەنى فرۆشەکان، بە دەرفەتى دەزانن لەو مانگەدا خواردنى خراپ و نەشیاو لە بازاڕەکان ساغ بکەنەوە.
لە سەرەتاى مانگى ڕەمەزان، لیژنەی پشکنین و چاودێریی بازاڕ لە چاودێریی بازرگانیی سۆران بە بەردەوامى سەردانى بازاڕو مارکێت و دوکانەکان دەکەن، لەو ماوەیەشدا لە چوارچێوەی هەڵمەتی چاودێریكردنی بازارو رێگەگرتن لە ساخکردنەوەی خۆراکی ماوه بەسەرچوو، دەستیان بەسەر ژمارەیەکى زۆر شیرینى و خواردن و شەربەتى بێ ناونیشا گرتووە”.
دوێنى یەکشەممە ٩ى ئادارى ٢٠٢٥، لە ناحیەی دیاناى سەر بە قەزاى ناوەندى سۆران، 63 شەربەتی بێ ناونیشان دەستی بەسەرداگیراوە.