لە كۆی 56 چەكداری داعش، 11 یان كوردن
مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەرپرسێكی باڵای سەربازی لە پارێزگای كەركووك ڕایدەگەیەنێت ژمارەیەك لەو چەكدارانەی داعش كە لە سنووری پارێزگای كەركووك جموجۆڵیان هەیە كوردن و لە چوارچێوەی مەفرەزەی گەڕۆك لەگەڵ چەكدارە عەرەبەكان ڕێك خراونەتەوە .
دەنگی ئەمەریكا لە سەر زاری بەرپرسێكی سەربازی پارێزگای كەركووك كە لە بەر هەستیاری پێگەكەی ناوەكەی ئاشكرا نەكراوە بڵاوی كردەوە “ناسنامەی 27 چەكداری داعش لە باشووری كەركووك و 23 چەكداری دیكە لە ناوچەی زەرگەی سنووری قەزای خورماتوو، هەروەها 6 چەكداریش لە ناوچەی غەڕەو پەڵكانە لای دەزگا ئەمنییەكان ڕوونن.”
دەشڵێت “لە كۆی ئەو 56 چەكدارەی ناسنامەیان لای دەزگا ئەمنییەكانە، گومان دەكرێت كە 11 چەكداریان كورد بن.”
هاوكات وەهاب ئەحمەد بەڕێوەبەری ناحیەی زنانەی سنووری قەزای خورماتوو، بوونی چەكداری كوردی لە نێو داعش پشتڕاست كردەوە و دەڵێ”چەكدارە كوردەكانی نێو داعش كوردی ئێران و كوردی هەرێمی كوردستانیشیان تێدایە.”