رێبوار حەمەلاو شوانی
پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک قوتابخانەیەکی کوردپەوەری و نیشتیمانپەروەری کە دامەزرێنەرەکەی باوکی ڕۆحی مستەفا بارزانییە ، کە ئەویش دڕێژە پێدەری ڕێبازی بارزانی و کۆڵنەدان و خۆنەچەماندن و بەرخودانی نەتەوەیەکە ، هەڵگری ئەمانەت و بەرپرسیاریەتیەیکی مێژوویی و سیاسی و مۆرایشیە ، بەتایبەتی دوای بڕینی چەندین هەوراز و نشێو و پیلانگێری و کۆسپ و گەلەکۆمەکی و گەیاندنی کورد بە قۆناغی خەباتی شارستانی و دیموکراسی و ئەمڕۆی قەوارەی هەرێم و پەرلەمان و حکوومەت و هێزی پێشمەرگە و فیدڕاڵی هەرێمی کوردستان ، کە پێوستی بە سیاسەتێکی کوردپەوەری و نیشتیمانپەوەری راستەقینەیە بۆ گەیاندنی دۆزی رەوای گەلەکەی بە کەناڕی ئارامی و دڵنییایی زیاتر ، هەر بۆیە ، خەباتێکی پێشکەوتووی بە زانستی سیاسی بە شرۆڤە و هەڵسەنگاندنی رەوشی ئێستا و داهاتوو و ئینجا هەنگاونان بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکان لە پێناو ئەوەی دەستکەوتی گرنگ و ئەنجامی باشی لێ بکەوێتەوە .
پارتی هەمیشە لە پشت خواست و ویست جەماوەری کوردستان بوو بە هەموو چین و توێژەکانییەوە ، هەمیشە خوازیاری ئەوە بووە کە ئارامی و ئاسایش و پێکەوەژیان لە سەروەری هەموو بابەتێکی تر بێت ، لە پێناو فەراهەمکردنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و خانەوادە و ئینجا خۆشگوزەرانی بۆ گشت هاووڵاتیانی کوردستان بە بێ جیاوازی ، دوژمنان و ناحەزانی گەلەکەمان هەرگیز چاویان بەو ئاسوودەیی و گەشەسەندن و پێکەوەژیانەی خەڵکی کوردستان هەڵنەهاتووە و هەڵنایەت ، بۆیە، هەمیشە بەڕێگەی لایەن و کەسانێکی لاواز و ئینجا تابووری پێنجەم و دەزگەی میدیایی ئاشکرا و سێبەر کاریان لە سەر ئەوە کردووە تا خۆشەویستی و باوەری نیشتیمانی و کوردپەوەری لە ناخی تاکی کورد بسڕنەوە لە شوێنیدا ڕق و کینە بچێنن ، خەونێک کە دەیان ساڵە کاریان لە سەری کردووە و بە سیناریۆ و پیلانگێری و شانۆگەری درۆ وجیاواز.
ئەوەتا پارتی دیموکراتی کوردستان ، هەمیشە پشتیوانی لە دۆزی رەواکەی کردووە و لە سەنگەری دیموکراسیدا پێشەنگبووە و هەمیشە لەگەڵ هەڵبژاردن و دەنگی جەماوەر بوو ، دژی تاکڕەوی بووە ، هەمیشە سندووقەکانی دەنگدانی کردۆتە پێوەری حکومرانی و ئینجا خزمەتکردن بە خەڵکی کوردستان و فەراهەمکردنی خۆشگوزەرانی .
ئامانج و ستراتیژی پارتی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، ئەوە بوو کە هیچ پردێک لەنێوان خەڵکی کوردستان و حکوومرانی هەرێمی کوردستان نەمێنێت ، هەڵبەتە بە بێ جیاوازی و دوور لە شارگەرێتی و بەرژوەندی حزبی بۆ ئەنجامدانی کار بۆ جەماوەری کوردستان و گەیاندنی بە ژیانێکی شایستە و هەروەها جێگرکردنی خواست و داواکارییەکانی جەماوەری کوردستان لە ناو حکوومەتی کوردستان دا تا داواکاری هاووڵاتیان و بەرنامەی حکوومەت یەکبگرن ئەویش خزمەتکردنی خەڵکی کوردستانە .
ئامانجی و ستراتیژی کاری حکوومەت ، جێکردنەوەی دەنگ و رەنگی پارتی و ستراتیژییەتەکەی کە تێیدا هیچ بەربەست و ڕێگرییەک لە هیچ ناوچەیەکی کوردستان نەبێت بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی و گەشەپێکردن لە پێناو باشترکردنی رەوشی ئابووری و کۆمەڵایەتی و دەروونی ، بەتایبەتی بوارەکانی تەندروستی و پەروەردە ، رێگاوبان و مووچە و بودجە ، لە پێناو فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستە و متمانەی لە نێوان خەڵک و حکوومەتی کوردستان .
پارتی ئەو حزبەیە ، کە هەمیشە کاری لە پێناو یەکپارچەیی خاکی هەرێمی کوردستان کردووە و باوەری تەواوی پێی هەیە ، یەک هەرێم و یەک پەرلەمان و یەک حکوومەت و یەک هێزی پێشمەرگە ، ئەو پلان و ستراتیژە سەرەتاسەرییە کە ، حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت هەر لە هەڵەبجەوە وتا زاخۆ بە بێ جیاوازی خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانیان پێبگات و هیچ بەربەستێک نەتوانێت ڕێگری لە گەیاندنی کاروانی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی بگرێت ، ئەوەش ئاماژەیە ، بەوە کە ئەو کاروان و قوتابخانەیە بەردەوام بە بیری کوردپەوەری و نیشتیمانپەوەری لە خەم و پەرۆشی خەڵکی کوردستان دایە .