شەهلا سۆفی- زاری كرمانجی:
بلوتوس ناوی پادشایەكی ڤایكینگ بە ناوی “هاراڵد بلوتوس” ناونراوە! بەهۆی خراپ بوونی یەكێك لە ددانەكانی كە ڕەنگێكی شینی هەبوو.
ئەم پاشایە لە سەدەی دەیەمدا بەشێكی گەورەی وڵاتی سكاندیناڤیای یەكخست، بۆیە كاتێك تەكنۆلۆژیایەك بۆ بەستنەوەی ئامێرەكان داهێنرا، ناوی لێنرا بلوتوز، چونكە كاری ئەو بریتی بوو لە بەستنەوەی شتە جیاوازەكان بەیەكەوە!
تەنانەت لۆگۆی بلوتوزیش لە دوو پیتی ڕوونێكی كۆن پێكهاتووە كە نوێنەرایەتی پیتەكانی یەكەمی ناوی ئەم پاشایە دەكەن. بە كورتی تا ئێستا پێت وابوو بلوتوز تەنیا ناوێكی فەنتازیایە، بەبێ ئەوەی مێژوویەكی ڤایكینگ لە پشتییەوە بێت!