زاری كرمانجی – سۆران :
مۆژگان ئێفتێخاری، دایكی مەهسا (ژینا ئەمینی)، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، بە ئاماژەدان بە ڕۆژی جیهانی ژنان نووسیویەتی” هیوادارم ڕۆژێك بێت كە هیچ كچێك باسی ترس و ئازار نەكات، هیچ ژنێك لە جیهانێكی نایەكساندا هەنگاو نەنێت و داهاتوویەكی گەش چاوەڕێیان بكات. ڕێز بۆ ژنان و ژیان و كچانێك كە خەونەكانیان لەبیر نەكرێن.

































































