زاری كرمانجی-سۆران
ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەندریا ناسی، باڵوێزی نەمسا (ئۆستریا) لە عێراق کرد، لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای جەختکردنەوە لەسەر زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و بە تایبەتی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق تاوتوێ کرا.
باڵوێزی نەمسا سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستانی کرد بۆ هاوکاری و هاوئاهەنگیکردنی حکوومەت لەگەڵ باڵوێزخانەی وڵاتەکەی.
































































