شەهلا سۆفی – زاری كرمانجی:
توێژەران دەڵێن، ڕەنگە ڕێگریكەرەكانی SGLT2 (پرۆتینەكانی گواستنەوەی گلوكۆز_سۆدیۆم) دڵی تووشبووانی شێرپەنجە بپارێزن، ئەمەش مەترسی سستبوونی دڵ و ماوەی مانەوەی نەخۆش لە نەخۆشخانە كەم دەكاتەوە.
توێژەران بۆیان دەركەوتووە كە دەرمانەكە مەترسی سستبوونی دڵ و خەواندن لە نەخۆشخانە بە ڕێژەی زیاتر لە ٥٠% كەم كردووەتەوە، هەروەها كاریگەری بەهێزی بەتایبەتی لەسەر نەخۆشانی شێرپەنجەی مەمك هەبووە.
زۆرێك لە نەخۆشانی شێرپەنجە بەهۆی خودی نەخۆشییەكەوە یان وەك كاریگەرییەكی لاوەكی چارەسەری كیمیایی تووشی سستبوونی دڵ دەبن.































































