محەممەد مەحموود- سۆران :
لیژنەکانی پشکنین و بەدواداچوونی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران بەردەوامن لە گەڕان و پشکنین بە شێوەیەکی مەیدانی، بۆ نورینگەو دەرمانخانە و سەنتەرەکانی جوانکاری، ئەمڕۆش لە سۆران 8 سەنتەری جوانکاری داخران.
د.کامەران مەلا محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە لایەن لیژنەی پشكنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروسـتی سۆران بە هاوبەشی لەگەڵ قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران و بەڕێوەبەرایەتی KMCA ، سەندیكای دەرمانسازان ،ئاسایشی سۆران و نوێنەری داواکاری گشتی سەردانی دەرمانخانە ،سەنتەری پزیشکی و نۆرینگە و تاقیگەکانی قەزای ناوەندی سۆرانیان کرد ،
لە ئەنجامدا هەشت سەنتەری جوانکاری بە هۆی نەبوونی مۆڵەتی وەزارەتی تەندروستی و کارکردنی کارمەندی بیانی بە بێ راستکردنەوەی بڕوانامە و هەبوونی مۆڵەتی پیشەیی و پابەند نەبوونیان بە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی داخران.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران.
گوتیشی” هەروەک پێشتر رامان گەیاندبوو لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پەیرەو کردنی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی ناو و ناونیشانی ئەو شوێنانە بڵاو دەکرێنەوە کە پابەندی رێنماییەکان نین .
































































