زاری كرمانجی-سۆران
نووسنگەی سۆرانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان، بڵاوی كردووەتەوە: “ئەو ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندنکارانەی کە داوای نوێکردنەوەی ناسنامەیان کردبوو، کە هیچ کێشەیەک لە پێداویستیەکانی نوێکردنەوەی ناسنامەکانیان نەبوو، ناسنامەکانیان گەڕاوەتەوە، ئەوانەش کێشە لەپێداویستیەکانیان هەبوو، کە تا ئێستا داخیلی سیستەمی داتابەیسی سەندیکا نەکراون بۆ ساڵی 2025، تا پێداویستیەکان تەواو نەکەن ناسنامەیان بۆ ساڵی 2025 بۆ نوێ ناکرێتەوە.
وەجبەی یەکەمی ناسنامەکان چاپ کراون و گەڕاونەتەوە، بۆ وەرگرتنەوەی ناسنامەکان پەیوەندی بکەن بەو دوو ژمارە تەلەفۆنە 07504622344، 07704204353


































































