زاری كرمانجی-سۆران
ئه‌مڕۆ به شكۆدارییه‌وه یادی سی و چوار ساڵه‌ی ڕاپه‌ڕینی ئاداری ١٩٩١ ده‌که‌ینه‌وه. به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له خێزان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان و ته‌واوی گه‌لی کوردستان، به هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه ده‌که‌م.
ڕاپه‌ڕین، وێستگه‌یه‌کی مێژوویی و چاره‌نووسساز و ویستی پۆڵایینی كوردستانییان بوو له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیكتاتۆری و سته‌مكاریدا. گه‌لی كوردستان به باوه‌ڕێکی پته‌و به دادپه‌روه‌ریی دۆزه‌که‌ی، یه‌كڕیز و یه‌کگرتوو، له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی، شكۆ و دادپه‌روه‌ری، ڕاپه‌ڕی و ده‌رگای به ڕووی داهاتوویه‌کی نوێ‌دا كرده‌وه. به‌رهه‌می خه‌باتێکی دوور و درێژ و قوربانیدانی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه و گه‌لی كوردستان بوو به‌ره‌و چه‌سپاندنی مافه ڕه‌واکانی له عێراقی نوێ‌دا.
فیدراڵی و ده‌ستکه‌وته ده‌ستوورییه‌كان و ئاماده‌یی و كاریگه‌ریی ئه‌مڕۆی کوردستان، به‌ری ئه‌م ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌ن. بۆیه، پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌كان و مسۆگه‌رکردنی مافی نه‌وه‌کانی داهاتوومان، به یه‌کڕیزی، یه‌کگرتوویی و لێکگه‌یشتنی هه‌موو هێز و پێکهاته‌کان ده‌كرێت. دۆخی هه‌رێمی و ئاڵنگارییه ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کان، له هه‌موومان ده‌خوازێت به گیانی به‌رپرسیاریه‌تیی هاوبه‌شەوە کار بکه‌ین، له وانه‌كانی ڕابردوو فێر ببین و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی گه‌له‌كه‌مان بپارێزین.
له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بین له کارکردن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه باڵاكانی ڕاپه‌ڕین و خه‌باتی ئاشتییانه و دیپلۆماسی بۆ پاراستنی مافه‌کانی گه‌لی کوردستان. بۆ ئه‌وه‌ی خواست و ئاواته‌کانی كوردستانییان بۆ داهاتوویه‌کی باشتر و پێشكه‌وتن به‌دیبهێنین، ده‌بێ بنه‌ماکانی پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه، به‌هێزکردنی کولتووری یه‌كترقبووڵکردن، چه‌سپاندنی دیموکراسی و کاری هاوبه‌ش به گیانی به‌رپرسیاریه‌تیی نیشتمانی پته‌و بكه‌ین. هه‌مووان، نه‌وه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین، نه‌وه‌كانی ئێستا و داهاتووش ده‌بێ به پێ‌زانین و سوودوه‌رگرتن له ڕابردوو، به بڕوا و ئومێده‌وه به‌ره‌و داهاتوو هه‌نگاو بنێن.
سڵاو له گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕین و هه‌موو شه‌هیدانی کوردستان.
هه‌ر به‌رز و شكۆدار بێت یادی ڕاپه‌ڕین.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
5ی ئاداری 2025

































































