زاری کرمانجی-سۆران
بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لە ئەمڕۆوە شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە چەندین ناوچە لافاو دروست دەبێت.
کەشناسی عێراق ڕایگەیاند” لە رۆژی چوار شەممەوە واتە ئەمڕۆ تا رۆژی هەینی بەهۆی کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی بەهێزی دەریای سوورەوە لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق ئەگەری بارانی زۆر و لافاو هەیە.
ڕاشیگەیاند” شوێن هەیە لەو سێ ڕۆژەدا زیاتر لە ٦٠ ملیمەتر بارانی لێدەبارێت هەندێک کات ئەگەری تەرزەش هەیە”.
ئاشکراشی کرد ” ئەگەر هەیە ناوچەکانی گەرمیان بەتایبەت باشووری بەباشی بگرێتەوە.
کەشناسی هەرێمی كوردستانیش لەمبارەیەوە روونیكردەوە ” ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ هاتنی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور بۆ سەر ناوچەکانی باشوری هەرێم و بەشێک لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و دەسپێکردنی بارینی نمە باران بە تایبەت لە کاتەکانی درەنگانی شەودا، هاوکات پلەکانی گەرما لە ڕۆژدا بەرزدەبنەوە و لە شەویشدا ڕوو لە دابەزین دەکەن، خێرای باش (١٠ – ١٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٧ – ٩)کم دەبێت


































































