زاری کرمانجی-سۆران
سبەی پێنجشەممە، بڕیارە مووچەی كرێكارانی خانەنشینی ناوخۆی هەرێم دابەش دەكرێت، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتیدا داوا دەکات سەردانی بانک بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.
لە ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتیدا هاتووە كە مووچەی خانەنشینیی کرێکارانی ھەولێر دابەش دەکرێت.
لە ئاگادارییەكە روون كراوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران/ھەولێر، ئاگاداری کرێکارانی خانەنشینی ناوخۆی ھەرێم دەکاتەوە، رۆژی پێنجشەم شەشی ئادار، دەست بە دابەش کردنی مووچەکانیان دەکرێت.
ئاماژەبەوەشکراوە، بۆ ئەم مەبەستە کرێکارانی خانەنشینکراو، دەتوانن سەردانی بانکی فیدراڵ بکەن بۆ وەرگرتنی ھەردوو مووچەی مانگی (1) و (2)ی 2025.































































