زاری كرمانجی-سۆران
نەوت فرۆشێك لە قەزای ناوەندی سۆران، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند: “سەرەڕای ئەوەی نرخی نەوتی سپی ماڵان لە بازاڕ ڕووی لە بەرزبووەنەوە كرد، بەڵام لە ئێستادا ڕووی لە دابەزین كردووە.
مەغدید ئۆمەراوەیی نەوت فرۆش لە قەزای ناوەندی سۆران، گووتیشی: ” دوو جۆرە نەوتی سپی لەلامان دەفرۆشرێت، لەوانە بەرمیلێك نەوتی بەسرا بە 170 هەزار دینارە، نەوتەكەی دیكەش كە ناوخۆییە بەرمیلی بە 160 هەزار دینارە”.
ئاشكراشی كرد: ” نرخی نەوت بەراورد بە دوو ڕۆژی ڕابردوو هەر بەرمیلێك 5 هەزار دینار دابەزیووە، پێشبینی دەكەین لە ڕۆژانی داهاتووش نرخەكەی زیاتر داببەزێت.
































































