زاری كرمانجی-سۆران
لەسەر بانگهێشتی فەرمی وڵاتی چین، شاندێكی پارتیمان بە سەرۆكایەتی د. هێمن هەورامی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرەو وڵاتی چین بەڕێككەوت، شاندەكە لە ژمارەیەك لە هەڤاڵانی كۆمیتەی ناوەندی و مەكتەبی ریكخستنی پارێزگاكان و كارگێڕی لە لقەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەشی پەیوەندییەكان پێكهاتووە”.
ئەم بانگهێشتە لەلایەن پارتی كۆمۆنیستی چین ئاراستە پارتی كرابوو و بڕیارە لە چوارچێوەی بەرنامە و دیدار و چاوپێكەوتن و كۆبوونەوە هاوبەشەكان لەگەل بەرپرسانی حكومەتی چین و مەكتەبی سیاسی و بەشەكانی ریكخستن و پەیوەندییەكانی پارتی كۆمۆنیستی چین ، بیرو ڕاو هەڵویستی هەردوو لا لەسەر زۆر بابەتی سیاسی و پەیوەندییە دوو قۆڵیەكانی نێوان پ.د.ك و پارتی كۆمۆنیستی چین ئاڵوگۆڕ بكرێ.































































