زاری كرمانجی – سۆران :
مستەفا عەجیل، ڕاوێژكاری پەرلەمانی عێراق و نزیك لە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی دەڵێت ”پێویستە توركیا لە دوای دەستپێكردنی پرۆسەی چەك دانان لەو ناوچانە بكشێتەوە و هێزی عێراق بچنە قەندیل.”
ڕاوێژكارەكەی پەرلەمانی عێراق خۆی لە ناوی ئەو هێزە عێراقییە پاراستووە كە بە گوێرەی گوتەی ناوبراو پێویستە بچێتە قەندیل، ئەم لێدوانەی ڕاوێژكارەكەی پەرلەمانی عێراق لە كاتێكدایە هێشتا هەفتەیەك بەسەر پەیامەكەی ئۆجەلاندا تێنەپەڕیووە.

































































