مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان، جەخت لە گرنگی یاسای تووتن لە پەرلەمانی عێراق دەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت كە یاساكە چەندین ماددەی لە خۆ گرتووە و بەشدارن لە زیادكردنی داهاتی دارایی و دەشڵێت جگەرە و نێرگەلە كێشانیش لە مێردمنداڵان قەدەغە دەكات .
ماجید شنگالی، سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان، ئەمڕۆ دووشەممە 3ی 3ی 2025، ڕایگەیاند “یاساكە جگەرە كێشان و نێرگەلە بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوەیە قەدەغە دەكات، جا لە شوێنی گشتی بێت یان تایبەت، هەروەها كێشانی جگەرە لەناو ئۆتۆمبێلدا قەدەغە دەكات، ئەگەر یەكێك لە سەرنشینەكان تەمەنی لە خوار 18 ساڵەوە بێت.”

































































