زاری كرمانجی-چۆمان:
لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، كۆڵان و شەقامەكانی چەند گەڕەكێكی قەزای چۆمان تێكەڵەڕێژ دەكرێن، بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ كۆنكرێت كردنیان.
موخلیس ناوەندەی، سەرۆكی شارەوانی چۆمان، بە زاری كرمانجی گووت: وەک سەرۆکایەتی شارەوانی چۆمان لەگەڵ ئەندازیاری سەرپەرشتیار و لیژنەی سەرپەشتیکردن و کۆمپانیای ڕێبان سەردانی گەڕەکی کۆسرەتان و گرمەندیل و سەروەران و گەردین مان کرد، کە دەست کراوە بە کاری تێکەڵەڕێژکردن بۆ بەشێک لەو شەقامانە”.
گووتیشی: ” كاركردن بەردەوامە بۆ ئامادەکردنی چەند شەقامێكی دیكەش، بە مەبەستی ئامادەکردنیان بۆ کۆنکریت كردن،کارەکانی ئەو پڕۆژەیە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەکرێن”.