شەهلا سۆفی – زاری كرمانجی:
كەشتییەكی ئاسمانی بێ سەرنشین كە سەر بە كۆمپانیایەكی تایبەت بوو لەسەر مانگ نیشتەوە. ئەمە دووەم كەشتی ئاسمانییە لە كۆمپانیایەكی تایبەتەوە كە بگاتە ڕووی مانگ.
كەشتی ئاسمانی Blue Ghost لە 15ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ (نزیكەی دوو هەفتە لەمەوبەر) لەلایەن كۆمپانیای ئەمریكی فایرفلای ئایرۆسپەیسەوە لە زەوییەوە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كرا. ئامانجی ئەم كەشتییە ئاسمانییە گەڕانە بەناو كانییەكی زەبەلاحدا كە ناوی”دەریای قەیران”ە لەسەر ڕووی مانگ، كە لە زەوییەوە دیارە.
ئەم پرۆژەیە نوێترین هاوكاری نێوان ناسا و دەزگای بۆشایی ئاسمانی ئەمریكی و كۆمپانیا تایبەتەكانە.
كۆمپانیایەكی دیكە بەناوی ( Intuitive Machines) هیوادارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا كەشتییە ئاسمانییەكەی Athena لە نزیك جەمسەری باشووری مانگ بنیشێتەوە.
ئینتویتیڤ یەكەم كۆمپانیای تایبەت بوو كە بە سەركەوتوویی لەسەر مانگ نیشتەوە. كەشتییە ئاسمانییەكەی كۆمپانیاكە بەناوی “ئۆدیسێ” لە ٢٢ی شوباتی ساڵی ڕابردوو گەیشتە سەر مانگ.

































































