مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕۆژنامەی (عەرەب) لە ڕاپۆرتێكی دا باس لەوە دەكات كە توركیا بابەتی سەرهەڵدانەوەی داعش لە سووریای هێناوەتەوە پێش و دەیەوێت ئەمەریكا ڕازی بكات لە هاوپەیمانییەتی چوار قۆڵی ئەواندا بەشدار بێت و ڕۆڵی هێزە كوردییەكانی ڕۆژئاوا لەو بوارەدا نەهێڵێت.
ڕۆژنامەكە نووسیویەتی “هەنگاوەكانی توركیا لە سووریا، بۆ ئەوەیە سووریای داهاتوو بە پەراوێزخستنی كورد بەڕێوە ببرێت،”
لەم پێناوەشدا توركیا هاوپەیمانییەكی نوێی لە دژی داعش لەگەڵ ئوردن، سووریا و عێراق پێكهێناوە و دەیەوێت ئەمریكاش پشتیوانییان بكات بەمەبەستی كردنە دەرەوەی هەسەدە لەو پرۆسەیەدا و كەمكردنەوەی هەژموونییان لە سووریای نوێی .































































