دەتوانن لە ڕێگەی وەزارەتەكەی خۆیان بەدواداچوون بكەن
زارى کرمانجى:
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی شارەوانی رایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی پرسیار دەكەن لەبارەی ئەوەی ناویان لە وەجبەی یەكەمی ئەنجوومەنی وەزیراندا هەبوو، بەڵام زەوییان پێ نەدراوە، هیچ كێشەیەكیان نییە.
ئەو سەرچاوەیە گووتیشى ”ئەو كەسانە سوودمەند دەبن و هەر كێشەیەكیان هەبێت، دەتوانن لە ڕێگەی وەزارەتەكەی خۆیان بەدواداچوون بكەن، بزانن بۆچی زەوییان وەرنەگرتووە”. روونیشی كردووەتەوە، بەپێی بڕیاری سەرۆكی حكومەت، سەرجەم ئەو كەسانە سوودمەند دەبن كە مەرجەكانیان تێدایە بۆ وەرگرتنی زەوی، بۆیە پێویست بە نیگەرانی ناكات

































































