زارى کرمانجى:
سەرەڕای جەختکردنەوە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لەسەر خواستی دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی دیپلۆماسی بۆ چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، تاران هیچ مەیلێکی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نییە.
مارۆکۆ ڕۆبیۆ ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “سی بی ئێس” ڕایگەیاند، ”تا ئێستا ئێران هیچ پەیوەندییەکی بە واشنگتۆنەوە نەگرتووە و وتیشی: دەسەڵاتدارانی ئێران هیچ مەیلێکیان بەو ڕێککەوتنە نیشان نەداوە، هەروەها هیچ هەوڵێکیان بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا نەداوە.
هەروەها وتی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ڕابردووی ئێران تەنها تاکتیکێک بوو بۆ کڕینی کات، و لە هەمان کاتدا بەردەوام بوو لە پیتاندنی ئۆرانیۆم و پاڵپشتی لە گرووپە تێرۆریستییەکان و پەرەپێدانی چەکی دوورهاوێژ و دروستکردنی نائارامی لە ناوچەکەدا.































































