زارى کرمانجى:
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت” ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە”.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما (١ تا ٢) بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٠ – ١٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ سێشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، هاوکات پلەکانی گەرما (١ تا ٢) پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و خێرای باش (١٠ – ١٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ١٦
سلێمانی: ١٢
دهۆک: ١٤
زاخۆ: ١٦
هەڵەبجە: ١٢
کەرکوک: ١٧
حاجی ئۆمەران: ٢
سۆران: ١٢
گەرمیان: ١٨































































