مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆماركراوەكانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مانگی ڕابردوو 88 بەندكراو لە بەندیخانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سێدارەدراون كە 24% ی كۆی لەسێدارەدراوان لە بەندكراوانی كورد بوون.
لە ڕاپۆرتەكەی هەنگاو هاتووە “لە كۆی ئەو 88 بەندكراوەی لە سێدارەدراون، 21 یان كورد و 14 یان لوڕ و 9 تورك و 7 بەلووچ و 5 ئەفغانی و 5 بەندكراوی دیكەی گیلەك و مازەنی و هەروەها 22 شیان فارس بوونە.”
زۆرینەی ئەو بەندكراوانی مانگی ڕابردوو سزای سێدارەیان بەسەردا جێبەجێكراوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەكانەوە بووە كە 41 كەس بوونە، ئەوانی دیكە بە تۆمەتی كوشتنی بە ئەنقەست 39 حاڵەت، هەروەها دەستدرێژیی سێكسی 6 حاڵەت و دزینی چەكیش 3 حاڵەت بووە.
































































