مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئاژانسی هەواڵی مێهری فارسی بڵاوی كردەوە كە محەممەد جەواد زەریف، یاریدەدەری سەرۆككۆماری ئێران بۆ كاروباری ستراتیژی دەستیلەكاركێشایەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسەكە، هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی زەریف دوای دوورخستنەوەی عەبدولناسر هیممەتی، وەزیری دارایی و ئابووری دێت لە دانیشتنی دوێنێ پەرلەمان.
ساڵی ڕابردوو، مەسعوود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران، زەریفی وەك جێگری سەرۆككۆمار بۆ كاروباری ستراتیژی دەستنیشان كرد و بەرپرسیارێتی ناوەندی لێكۆڵینەوەی ستراتیژیی سەرۆكایەتی پێ سپارد.

































































