زاری كرمانجی-سۆران
كۆبونەوەی چەوری لە خوێنبەرەكاندا هۆكاری سەرەكی جەڵتەی دڵە و لەم سەردەمەدا كوشندەترین هۆكاری مردنە و رۆژانە خەڵكێكی زۆر بە جەڵتەی دڵ دمرن .
وەك سەرچاوە پزیشكییەكان باسی لێوەدەكەن، كۆبونەوەی چەوری لە خوێنبەرەكاندا هۆكاری سەرەكی جەڵتەی دڵە و لەم سەردەمەدا كوشندەترین هۆكاری مردنە و رۆژانە خەڵكێكی زۆر بە جەڵتەی دڵ دمرن، بۆ ئەوەی لە جەڵتەی دڵ بەدووربیت پێویستە ئاگاداری ئەو خواردنانە بیت كە دەیخۆیت”.
ڕێنمایی ئەوەش دەكەن: بۆ رێگریكردن لە كەڵەكەبوونی چەوری لە خوێنبەرەكاندا و كەمكردنەوەی چەوریە زیانبەخشەكان ئەم خواردنانە بخۆن:
- ماسی:
ماسی باشترین خواردنە و پێویستە مانگی بەلای كەمەوە دووجار بخورێت، ترشی چەوری ئۆمێگا 3”ی تێدایە كە رێژەی چەورییە باشەكان زیاد دەكات و چەوریە خراپەكان دادەبەزێنێت، بەوەش ڕێگە لە جەڵتەی دڵ دەگرێت. - مزرەمەنییەكان:
مرزەمەنییەكان لیمۆ و پرتەقاڵ و سندی دەگرێتەوە، توێژینەوەكان دەریان خستووە خواردنی مزرەمەنییەكان رێگە لە گیرانی خوێنبەرەكان دەگرێت. - گوێز:
گوێز یەكێكی ترە لەو خواردنانەی سوودی بۆ دڵ زۆرە، لەبەر ئەوەی ترشی چەوری ئۆمێگا 3″ی تێدایە كە یارمەتی پاككردنەوەی خوێنبەرەكان دەدات . - تۆوی كەتان:
تۆوی كەتان دەوڵەمەندە بە ترشی چەوری ئومێگا3″و ریشاڵی و كالسیۆم،یارمەتیدەرە بۆ پاككردنەوەی خوێنبەرەكان و پاراستنی كەسەكە لە جەڵتەی دڵ، بەڵام پێویستە زۆر نەخورێت. - زەردەچەوە:
زەردەچەوە بەھارتێكی زۆر بەسوودە بۆ دڵ و پێویستە لە ژەمە خواردنەكاندا بەكاربھێنرێت. - چای سەوز:
توێژینەوەكان لە ژاپۆن دەریخستووە رۆژانە خواردنەوەی چای سەوز رێگە لە توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشك دەگرێت و مەترسی مردن بەرێژەی 16% كەمدەكاتەوە. - دارچینی:
دژەئۆكسیدی تێدایە پەیجی گیا دەرمان كۆنترۆلی رێژەی شەكر و چەوری لەخوێندا دەكات ، بەوەش رێگە لە نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتەی دڵ و جەڵتەی دڵ دەگرێت. - ھەنار:
ھەنار یەكێكە لە میوە خۆشەكان و پێویستە رۆژانە بخورێت، رێگە لە نەخۆشیەكانی دڵ دەگرێت و لە مەترسی جەڵتەی دڵ ئەتپارێزێت.


































































