مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
پەرلەمانتارێكی ئاكپارتی، سەبارەت بە بانگەوازەكەی ئۆجەلان و چەك دانانی پەكەكە ڕاگەیاند “دەكرێت پەكەكە، چەكەكانی ڕادەستی هەرێمی كوردستان بكات.”
غالب ئەنسەریئۆغڵو پەرلەمانتاری ئاكپارتی لە بازنەی ئامەد لە سەر پەیامەكەی ئۆجەلان بۆ چەك دانانی پەكەكە ڕایدەگەیەنێت “دەكرێت لەگەڵ هەرێمی كوردستان گفتوگۆ بكرێت بۆ ئەوەی پەكەكە چەكەكانیان ڕادەستی ئەوان بكەن.”
دەشڵێت “حكومەت بۆ ئەوەی ڕێگریی لە پەكخستنی پرۆسەكە بكات، نایەوێت لە ئێستادا هەنگاوەكانی داهاتووی بۆ ئاساییبوونەوەی ڕەوشی توركیا ئاشكرا بكات.”































































