” كەسانێك مانگی ڕەمەزان بە درفەت دەزانن بۆ قۆرخكردنی بازاڕ “
زاری كرمانجی-سۆران
ساڵانە لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان، كەسانێك بە هەلی دەزانن بۆ ساغكردنەوەی كاڵاو خۆراك و بەرزكردنەوەی نرخەكان، ئەوەش نیگەرانی هاووڵاتییانی لێكەوتووەتەوە.
هاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی سۆران، داواكارن لە لایەنە پەیوەندیدارەكان و لیژنەكانی چاودێری و ئابووری شارو شارۆچكەكانی سنوورەكە، چاودێری زیاتر بخەنە سەر بازاڕ و دوكان و فرۆشیاران، بۆ ئەوەی بازرگانی بە خەڵكەكە نەكرێت، بەتایبەت گۆشت و ئەو خۆراكانەی كە خەڵكی زیاتر لە مانگی ڕەمەزان ئارەزووی كڕینی دەكەن”.
خوازیاریشن گۆشتفرۆشەكان پابەند بكرێن، بەو نرخەی بۆ گۆشتی سوور دیاریكراوە هەڵبواسرێت و زیاتر بە موشتەرییەكان نەیفرۆشنەوە، هەروەها مریشكی زیندوو بەستوو بە هەمانشێوە ڕێگری لە بەرزبوونەوەی بكرێت.
































































