زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران، بڵاوی كردەوە: ” لە چوارچێوەی كاروچالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران / فەرمانگەی ئاوی ڕواندز لە مانگی٢ ی ٢٠٢٥ ئەو كاروپڕۆژانەی جێبەجێ كراون كە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
- كۆنكریت كردنەوەی سەر بۆڕی لە گەڕەكی نەورۆز.
- چاككردنەوە و گۆڕینی ڕێڕەوی بۆڕی گەڕەكی ( بەڕۆژ) لە ناحیەی وەرتێ.
- گۆڕێنی (٤) تاخم بۆلبەرین بۆ بوستەرەكانی (١-٤-٥) ی بو پڕۆژەی ئاوی بێخاڵ- رواندز.
- چاككردنەوەی بۆڕی سەرەكی گوندی ( بەرزێوە) تیرەی (١٦٠) ملم لە جۆری پۆلی ئەسیلین و دانانی (٣) مەتر بۆڕی و قفیز و كاپلەر بەهەمان تیرە.
- بەكارهینانی ئامێری حفارەی ( جی سی بی ) بۆ مەبەستی چاككردنەوەی بۆڕی تیرەی (١١٠) ملم لە گەڕەكی (بانەزێوكی خواروو).

































































