زاری كرمانجی – سۆران :
سەرۆكی گشتی مەهەپە لە پەیامێكدا ڕایدەگەیەنێت “پەیامەكەی قەندیل تەواوكەری بانگەوازەكەی ئۆجەلانە.”
دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی مەهەپە، دوێنێ شەممە سەبارەت بە بانگەوازەكەی ئۆجەلان پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت” پەیامەكەی ئۆجەلان گرنگ و بەهادارە.”
سەبارەت بە پەیامەكەی پەكەكە، باخچەلی دەڵێت” پەیامەكەی قەندیل تەواوكەری بانگەوازەكەی ئۆجەلانە.”
سەرۆكی مەهەپە ڕاشیگەیاندووە “مەحاڵە ڕێگە بە تێكدانی برایەتی كورد و تورك بدرێت.”
دەوڵەت باخچەلی گوتیشی” بەختەوەرین كە لە سەردەمێكی ئەوەندە پیرۆزداین كە تێیدا جیاوازییە بێ بنەماكان، لێكتێنەگەیشتنە دەستكردەكان و هەڵە تێگەیشتنەكان لە ژیانماندا ڕیشەكێش دەكرێت”.
لە كۆتایی پەیامەكەیدا، سەرۆكی گشتی مەهەپە دەڵێت” ئاواتەخوازم لە ژێر سێبەری كردەوەی چاك و ڕەوشتی پاك وڵاتەكەم سەرانسەر ئارامی و ئاسایش و برایەتی بە خۆیەوە ببینێت”.

































































