زاری كرمانجی – سۆران :
لە دوای بانگەوازەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان و دواتر راگرتنی شەڕ لەلایەن پەكەكەوە، ئەمشەو سوپای توركیا بە هەلیكۆپتەر هێرش كردە سەر چیای لینكی لە ناحیەی دێرەلووك.
كامەران عوسمان ئەندامی تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی (CPT)ـی ئەمریكی رایگەیاند ” لە كاتژمێر ١:٠٤ خولەكی ئەمشەودا، سوپای توركیا بە هەلیكۆپتەر هێرشی كردە سەر چیای لینكی لە ناحیەی دێرەلووك لە قەزای ئامێدی و گەریلاكانی پارتی-كرێكارانی-كوردستانیش بە تەقەكردن وەڵامی هێرشەكانیان دایەوە.
جەختی لەوەكردەوە كە لە هێرشەكەدا هیچ هاووڵاتییەكی مەدەنی نەبووەتە قوربانی، بەڵام بەهۆی نزیكی هێرشەكە لەناو ناحیەی دێرەلووك، ترس و دڵەڕاوكێ لە ناو هاوونیشتیمانیانی ناحیەكە بڵاوبۆتەوە.
لە ڕۆژی ٢٧ی شوباتەوە كە ڕێبەری زیندانیكراوی پە-كە-كە، بانگەوازی ئاشتی بڵاوكردەوە، ئەمە هەشتەمین هێرش و بۆردوومانی سوپای توركیایە بۆسەر هەرێمی كوردستان.

































































