زاری كرمانجی-سۆران
خاوەن دوكانێكی مریشك فرۆشی لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” ئەگەرچی لە ڕۆژانی ڕابردوو نرخی مریشكی زیندوو ڕووی لە دابەزین بوو، بەڵام ئەمڕۆ لە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان كیلۆی 500 دیناری هاتۆتەسەری.
عەبدی لەزگین شێروانی ، خاوەن دوكانی مریشك فرۆشی لە ناحیەی دیانا، گووتیشی: ” لە ئێستادا نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو بە 3250 دینارە”.
دەشڵێت: ” ئەوە لە كاتێكدایە دوو ڕۆژ لەمەوبەر نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو بە 2750 دینار بوو، بەمەش نرخەكەی بەرزبووەتەوە.

































































