زاری كرمانجی – سۆران :
دوای دیدارەكەی ترامپ و زێلنسكی، ئانالینا بێربۆك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە كەناڵی ئێكس نێت نووسیویەتی ئەڵمانیا لەگەڵ هاوپەیمانە ئەوروپییەكانی لە تەنیشت ئۆكرانیا وەستاوە و لە دژی دەستدرێژی ڕووسیا پاڵپشتی ئەو وڵاتە دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەرگری ئۆكرانیا لە دیموكراسی و هەوڵەكانیان بۆ ئاشتی و ئاسایش ئامانجی ئێمەیە.































































